بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

براوەکانی خەڵاتی نۆبێڵی پزیشکی ٢٠٢٠ ئاشکرا کران

براوەکانی خەڵاتی نۆبێڵی پزیشکی ٢٠٢٠ ئاشکرا کران
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2020
noبۆچوون

خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی دیتنەوەی ڤایروسی هێپاتیت سی (HCV)درا بە دێ پزیشکی ئەمریکایی بە ناوەی هاروسی ئالتێر، چارلز رایس و مایکل هوتون.

 

هێپاتیتی c هەوکردنێکی ڤایروسیە کە جگە لەوەی دەبێتە هۆی هەوکردنی جەرگ دەتوانێ خەساری جدی بە جەرگ بگەیەنێت.

پێدانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی وەک دەستپێکی وەرزی نۆبێلی ساڵی ٢٠٢٠ بەئەژمار دێت. هەڵبەت خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی ئەوساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە جیهان دەتوانێ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن بیروڕای گشتیەوە گرینگی پێ بدرێت. بە سرنجدان بەوەیکە ئاکامداربوونی ئەو توێژینەوانەی نۆبێلی پێویستی بە ماوەی زیاترە، چاوەڕوانی گشتی بۆ دانی خەڵاتەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بە توێژەرێک کە توێژینەوەکانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەگەڵ ڤایروسی کۆڕۆنا لە پێوەندی دابوو، زۆر دەگەڵ ڕیوشوێنەکانی ئاکادمی نۆبێل تەبا نییە.

براوەکانی خەڵاتی نۆبێلی فیزیک و شیمی ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژەکانی سێشەممە و چوارشەممە ڕادەگەیەندرێت.

هەروەها خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات و ئاشتی کە پێشتر بە شێوەی نەریتی و لە خەڵاتەکانی زیاتر گرینگیان پێ دەدرا ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی براوەی خۆی دەبێت.

کۆتایی بەشی وەرزی نۆبێل لە ساڵی ٢٠٢٠ پێدانی خەڵاتی نۆبێلی ئابوری ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئۆکتۆبر ڕادەگەیەندرێت.