بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پڕۆژەیەکی شاراوەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوو

پڕۆژەیەکی شاراوەی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بوو
posted onJune 25, 2020
noبۆچوون

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمان بەرپرسێکی پێشووی ئێران بڵاوی کردەوە، سوپای پاسداران لە جاجرەم کاری بەرهەمهێنانی سوتەمەنی بەستوو" جامد" لە خۆڵەپووتەی ئاڵۆمینیۆم کردووە. نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم گووتویەتی: ئاگای لەو پڕۆژەیە نییە.

ڕۆیتێرز لەو ڕاپۆرتە تایبەتیەدا کە ڕۆژی چوارشەممە" ٤ی پووشپەڕ" بڵاو کراوە، نووسیویەتی" لە خۆڵەپووتی ئاڵۆمینیۆم لە لە کارخانەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئالۆمینا لە جاجرەمی خوراسانی باکور بەدەست دێت، کۆماری ئیسلامی بۆ درووستکردنی سووتەمەنی " بەستوو" جامدی موشەکی کەڵکی وەرگرتووە.

بە گووتەی ئەو هەواڵدەریە، " پڕۆژەی شاراوەی جاجرەم" لە لایەن سوپای پاسداران پلانی بۆ دارێژڕاوە.

ڕۆیتێرز نووسیویەتی: بەڵگەکانی پێوەندیدار بەو پڕۆژەیە لە کەسێک بە ناوی ئەمیر موقەدەم کە لە ساڵەکانی ٢٠١٣هەتا ٢٠١٨ بەرپرسی پێوەندیە گشتیەکان و پێوەندی پەرلەمانی جێگری جێبەجێکاری سەرکۆماری ئێران بووە، وەرگرتووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، موقەدەم ساڵی ٩٧ ئێرانی بەجێهێشتووە و ئێستا لە پاریس دەژی. سەبارەت بەوەی کە بۆ ئەو زانیاریانە ئاشکرا دەکات گووتی: باوەڕی واتە کە خوولیا مووشەکیەکانی ئێران بە قازانجی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی ئیران نییە.

بە گووتەی موقەدەم ، ئێران بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەستووی مووشەکی لە ٥ ساڵ لەوە پیشەوە دەستپێکردووە و کاتی هاتنە دەری ئەو لە ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ هەروا درێژەی هەبووە.

یەکێک لەو بەڵگانەی لە دەستی ڕۆیتێرز دایە، نامەیەکە کە بۆ ڕێبەری ئێران نووسراوە. بە گووتەی ئەو هەواڵدەریە، نامەکە لە لایەن سەرداری سوپا محەمەد تارانی موقەدەم کە براکەی بە " بابی بەرنامەی مووشەکی ئێران" ناسراوە، نووسراوە.

لەو نامەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە خۆڵەپووتەی ئاڵۆمینیۆمی جاجرەم ڕۆڵێکی گەورەی لە باشکردنی دۆخی ئێران لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەستوو هەیە.

نووسینگەی خامنەیی و حەسەن ڕووحانی، پێوەندیە گشتیەکانی سوپای پاسداران و سەردار تارانی وڵامی پرسیارەکانی ڕۆیتێرزیان  لەو بارەوە نەداوەتەوە.

تەنیا عەلیرزا یووسفی، وتەبێژی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەو هەواڵدەریەی گووتوە: هیچ زانیاریەکمان  سەبارەت بەو هەواڵە و راست و درووستی بەڵگەکان نییە.

کاردانەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا

نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک سنوری بۆ کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ئەو مووشەکە بالستیکانەی کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمیان هەبێ داناوە. خۆزە لوئیز دیاز، وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە گووتویەتی: ئێستا ناکرێ سەبارەت بە چالاکیە ئاماژەپێکراوەکانی ئێران هیچ قسەیەک بکردرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو پێوەندیە گووتویەتی: ئەو وەزارەتخانەیە ڕاپۆرتەکانی پێوەندیدار بە هەڵسوکەتە جێی سزاکانی ئێران بە هەند وەردەگرێت.

لەو بەڵگانەی کە بە دەستی ڕۆیتێرز گەیشتوون. کۆمپانیای ئاڵۆمینا بۆ دەستپێراگەیشتن بە کەرەسەی پێویست لە بواری سووتەمەنی بەستوو لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی، یەکی ئاڵمانی و یەکی ژاپۆنی قسەی کردووە.

ڕۆیتێرز نەیتوانیوە کۆمپانیا ئاڵمانی و ژاپۆنیەکە بناسێتەوە و کۆمپانیا چینیەکە گووتویەتی: پێبەندە بە بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی لە بواری ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی زیاتری چەکە ئەتۆمیەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

گەورەترین پاشەکەوتەکانی بوکسیت

زیاترین ڕێژەی ئاڵۆمینیۆمی جیها  لە بەردی بوکسیت بەدەست دێت. گەورەترین پاشەکەوتەکانی ئەو بەردە لە ئێران لە پارێزگای خۆراسانی باکورە.

کۆمپانیای ئالۆمینا لەو ناوچەیە ١٩ کانزای سەرکراوەی هەیە.

دەگووترێ لەو کارخانانە ٢٠٠٠ کەس بە شێوەی راستەوخۆ و سێ هەزار کەس ناڕاستەوخۆ کار دەکەن.