بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یاسا و دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بەستێنی کووشتنی ژنان و کچان لە لایەن پیاوانەوە خۆش دەکەن!

یاسا و دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بەستێنی کووشتنی ژنان و کچان لە لایەن پیاوانەوە خۆش دەکەن!
AvaToday caption
posted onMay 31, 2020
noبۆچوون

زانیاری نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی کووشتنی ڕۆمینا مورادی لە لایەن بابیەوە

 

رۆژنامەی شەهروەندی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە بابی ڕۆمینا پیش ئەوەی کچەکەی بکوژێت زانیویەتی قەساس ناکرێتەوە بۆیە ئەو کارەی کردووە!

بابی ڕۆمینا مانگێک زووتر لەگەڵ زاوایەکی خۆی لە پارێزەری دادگایە قسەی کردووە و لێی پرسیوە ئایا بابێک ئەگەر کچەکەی خۆی بکوژێت، قەساس دەکرێت ئەویش لە وڵامدا پێی وتووە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی قەساس ناکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە زۆربەی کچانی هاوتەمەنی ڕۆمینا لەو گووندە کە ڕۆمینا و بنەماڵەکەی لێی دەژین لە تەمەنی ١٢ و ١٣ ساڵیدا  بە زۆر لە لایەن بابەکانیانەوە بە شوو دەدرێن.

باوکی ڕۆمینا ڕایگەیاندووە لە کووشتنی کچەکەی پەشیمان نییە.

شایانی باسە پیاوسالارانە بوونی یاساکانی کۆماری ئیسلامی وایکردووە پیاوان هەر کات بیانهەوێ بە بیانووی ناموس و شەرەف ژنان بکوژن  و ڕژیمی مەلاکانی ئێران پاڵپشتی سەرەکی ئەو تاوانە گەورانەن کە دەرحەق بە ژنان دەکرێن.