زانیاری نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی کووشتنی ڕۆمینا مورادی لە لایەن بابیەوە
رۆژنامەی شەهروەندی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە بابی ڕۆمینا پیش ئەوەی کچەکەی بکوژێت زانیویەتی قەساس ناکرێتەوە بۆیە ئەو کارەی کردووە!
بابی ڕۆمینا مانگێک زووتر لەگەڵ زاوایەکی خۆی لە پارێزەری دادگایە قسەی کردووە و لێی پرسیوە ئایا بابێک ئەگەر کچەکەی خۆی بکوژێت، قەساس دەکرێت ئەویش لە وڵامدا پێی وتووە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی قەساس ناکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە زۆربەی کچانی هاوتەمەنی ڕۆمینا لەو گووندە کە ڕۆمینا و بنەماڵەکەی لێی دەژین لە تەمەنی ١٢ و ١٣ ساڵیدا بە زۆر لە لایەن بابەکانیانەوە بە شوو دەدرێن.
باوکی ڕۆمینا ڕایگەیاندووە لە کووشتنی کچەکەی پەشیمان نییە.
شایانی باسە پیاوسالارانە بوونی یاساکانی کۆماری ئیسلامی وایکردووە پیاوان هەر کات بیانهەوێ بە بیانووی ناموس و شەرەف ژنان بکوژن و ڕژیمی مەلاکانی ئێران پاڵپشتی سەرەکی ئەو تاوانە گەورانەن کە دەرحەق بە ژنان دەکرێن.