بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران پلەی ١٧٣ـهەمینى ئازادی ڕۆژنامەنووسی هەیە

ئێران پلەی ١٨٣ـهەمینى ئازادی ڕۆژنامەنووسی هەیە
AvaToday caption
posted onApril 21, 2020
noبۆچوون

لە جەدوەلی ڕێزبەندی ئازادی ڕۆژنامەنووسی هەواڵنێرانی بێسنووردا و لە نێوان ١٨٠ وڵات ، کۆماری ئیسلامی پلەی ١٧٣یەمینی بەدەست  هێناوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی بێسنوور نۆروێژ بۆ چوارەمین جار لە ڕیزبەندی ئازادی ڕۆژنامەنووسی پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. کورەی باکور، ئێریترە و چین لە پلەی هەرە خوارەوەی ڕیزبەندیەکەن. ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵانەی ئازدی ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا وڵاتی نۆروێژ بۆ جاری چوارەم لە نێوان ١٨٠ وڵات ئازادترین کەشی بۆ کاری نووسین و ڕۆژنامەوانی هەیە. دوای نۆروێژ فەنلاند و دانمارک پلەی دووهەم و سێهەمیان پێیە.

پلەی کۆتایی ڕیزبەندی ئازادی میدیا و ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی ٢٠١٩ بە کورەی باکور بوو کە ئەویش ئەوساڵ جێگەی خۆی بە تورکەمەنستان گۆڕیەوە. ساڵی ٢٠١٨ تورکەمەنستان لە پلەی کۆتاییدابوو و دوای ئەو کورەی باکور دەهات. لە ساڵی ٢٠١٩ دۆخی تورکەمەنستان کەمێک باشتر بوو و ئێستا لە پلەی ١٧٩ دایە. کورەی باکور پلەیەکی دیکە هاتە خوار.

 

ئێران لە چاو ساڵی پار گوشارەکانی لەسەر ڕۆژنامەنووسان زۆر زیاد کردووە

بە دابەزینی سێ پلە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێسوو پلەی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ئازادی نووسین و میدیاوە لە ١٧٠ بۆ ١٧٣ بەرز بووە. عەرەبستان لە پلەی ١٧٠ دایە. سێ پەلە سەرووی کۆماری ئیسلامی. دۆخی ئێران لە ڕووی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و میدیا لە هەموو دراوسێکانی خراپترە. عێراق، تورکیە، ئەفغانستان، پاکستان و تەنانەت کۆماری ئازەربایجان دۆخیان لە ئێران باشترە.

 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا خراپترینن

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی بێسنوور، دۆخی میدیاکان لە ئاسیا خراپتر بووە، ئەفریقای باکور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپترین دۆخیان بۆ ئازادی ڕۆژنامەنووسی لە هەموو جیهان هەیە. ڕۆژنامەنووسیان لە وڵاتی گلێندراو بە شەڕ وەک سوریە و یەمەن هەمووکات گیانیان لە مترسیدایە. لە وڵاتانی وەک ئێران، عەرەبستان و عێراق، سانسۆر، قۆڵبەستکردنی هەرەمی و ئەسکەنجە و ئازاری ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە و بووە بە کارێکی باو.

ڕووسیە کە هەموو دەنگێکی ڕەخنەگرانە کپ دەکات لە پلەی ١٤٩ دایە و تورکیە بە هاتنە سەری سێ پلە گەیشتووەتە پلەی ١٥٤ بەڵام هەروا بە یەکێک لە گەورەترین بەندیخانەکانی هەواڵنێران بەئەژمار دێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی بێسنوور دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان، دەسەڵاتخوازەکان و پۆپۆلیستەکان بە هەموو نرخێک ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر هەوڵی سەرکوتی هاتووچۆی ئازادانەی زانیاری دەدەن.