بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵک لەبەر کۆڕۆنا تواناى دانى کرێخانووى نییە

خەڵک لەبەر کۆڕۆنا تواناى دانى کرێخانووى نییە
AvaToday caption
ڕژێمیش تەنیا بارگرانییان لەسەر دروست دەکا
posted onApril 20, 2020
noبۆچوون

لە هێندێک لە وڵاتان، لە سەردەمی کۆڕۆنادا کە چالاکیە ئابوریەکان ڕاوەستاوە، دەوڵەتان بۆ خەڵکی کرێگرتە کۆمەڵێک ئاسانکاریان لە دانی کرێخانوو ئەنجام داوە. بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچ کارێکی بۆ خەڵک نەکردووە و دەیان ملیۆن کرێگرتەی ئەو وڵاتە ئەوەندەی دیکە گوشاری ژیان  وبژێوی ژیان و کرێیان هاتووەتە سەرشان.

 

هەواڵدەری کاری ئێران( ئیلنا) ڕاپۆرتێکی لەسەر کێشەی کرێچیەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە کە بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ٦.٨ ملیۆن کەس  تەنیا لە تاران کەڵکەڵەی ئەوەیان هەیە چۆن کرێ خانوو بدەن.

لە ڕاپۆرتەکەی ئیلناداهاتووە زۆربەی بنەماڵەکان لەسەردەمی کۆڕۆنا دا توانایی دانی کرێ خانوویان نییە بەڵام دەوڵەت هیچ ڕێکارێکی بۆ سوککردنی باری قورسی کێشەی کرێ خانوو لەسەر شانی خەڵکی ئێران نییە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دو دویەی ڕابردوو خانو و کرێخانوو بەشی زۆری داهاتی بنەماڵەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بۆ تەرخانکراوە. کرێکاران توانای کڕینی خانویان نییە و ماڵ وحاڵیان بۆ پەراوێزی شارەکان گواستووەتەوە. ئەو حەشیمەتە لەسەردەمی کۆڕۆنادا سەرەڕای کێشە لە دابینکردنی خۆراک و لیباس لەگەڵ قەیرانی کرێ خانووش بەرەوڕوون بە تایبەت لەو سۆنگەوە کە حەشیمەتی کرێگرتەکان لە دوو دەیەی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

لەم سەردەمی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنایەدا هێندێک لە وڵاتان بە هێندێک ڕێوشوێنی دەوڵەتی وەک لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی کرێخانوو یان زیادکردنی مۆڵەتی خەڵکی کرێگرتە ئاسانکاری بۆ خەڵکی کرێگرتە کردووە و خاوەن ماڵ ناتوانێ بەهۆی نەدانی کرێخانوو کڕێچی دەربکات.

 

لە ئێران نرخی خانوو ٣٠٠ لەسەد بەرز بووەتەوە بەڵام لانیکەمی حەقدەست تەنیا ٢١ لەسەد!

ڕاپۆرتە فەرمییەکان نیشانی دەدەن نرخی خانوو لە ئێران ٣٠٠ لەسەد زیادی کردووە بەڵام لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ٩٩ لە ئەنجومەنی بەرزی کار تەنیا ٢١ لەسەد زیادی کردووە.

لە ساڵی ١٣٨٥ هەتا ١٣٩٥ لە ئێران ژمارەی بنەماڵەی شارنشینی کرێچی ٨٣ لەسەد زیادی کردووە. لە تاران ئاماری کرێچیەکان لە ساڵی ٩٧ بۆ ٢٢ ملیۆن و ٥٠٥ هەزار کەس بەرز بووەتەوە کە دەکاتە ٦ ملیۆن و ٨١٩ هەزار بنەماڵە.

ئێستا کەڵکەڵەی نیزیک ٧ ملیۆن بنەماڵە لە تاران ئەوەیە کە بەهۆی بلاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا چۆن کرێخانووەکانیان بدەن.

 

٣١ لەسەدی خەڵکی ئێران کرێچین و ڕژیم لەو دۆخە دژوارەدا هیچ هاوکاریەکیان ناکات

پیروز حەناچی شارەوانی تاران یەکی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو گووتی پشکی کرێ خانوو لە سەبەتەی بژێوی ژیانی خەڵکی ئێران گەیشتووەتە ٥٠ لەسەد و ئەوە بەو واتایە دێت کێشەی خانوبەرە زۆر جدیە.

هەموو ئەو ئامارانە لەبەر چاو بگرن و ئێستا دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاو لێکەن. بە جیاوازی لەگەڵ تاران و شوێنەکانی دیکەی ئێران، کوردستان هەموو کات لە بێکاری و هەژاری ڕەها ناڵاندوویەتی و خەڵکێکی زۆری کرێچییە. گەلۆ دەبێ دۆخی چینی کرێچی ڕۆژهەڵات چۆن بێت؟ شارە فارسەکان بەهۆی ئەوەی کاریان هەبووە لانیکەم پاشەکەوتێکیان هەیە ئەدی هەژار و بێدەرەتانی ڕۆژهەڵات کە هیچ پاشەکەوتێکیان نییە چۆن دەژین؟ سیاسەتی برسی کردن و هەژار کردنی ڕۆژهەڵات کە راستەوخۆ ڕێژەی خۆکوژی لە کوردستان گەیاندووەتە تەشقی ئاسمان بۆ ئەوەنییە کە کۆمەڵگەی کوردستان هەتا ئەو جێگەی بۆیاندەکرێ لەبەر یەک هەڵوەشێنن؟