بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆریاى باکور بە هاوکاری چین گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دەور لێدەداتەوە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆریاى باکور بە هاوکاری چین گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دەور لێدەداتەوە
AvaToday caption
posted onApril 18, 2020
noبۆچوون

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کۆریای باکور ساڵی ڕابردوو بە هاوکاری پیشەسازی کەشتیوانی چین، بازرگانی خەڵوز و بەرهەمە نەوتیەکانی دیکەی زیاد کردووە و گەمارۆ نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە.

 

ئەو ڕاپۆرتە ساڵانە کە لە لایەن کارناسانی گەمارۆی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادە کراوە و بە شێوەی ئانلاین لەبەر دەست بوو کاتژمێرێک دواتر و لە ڕۆژی هەینیدا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ماڵپەڕ نەما.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە و بە بنەماگرتنی زانیاری وڵاتێک کە ناوەکەیی باس نەکراوە، پێشبینی ئەوە دەکرێت کۆریای باکور لە نێوان مانگەکانی ژانویە و ئووتی ساڵی ڕابردووی زایینی ٣.٧ ملیۆن تۆن خەڵوزی هەناردە کردووە و لەو ڕێگەوە ٣٧٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زۆربەی ئەو خەڵوزەی هەناردە کراوە لە کەشتیەکانی کۆریای باکور بۆ کەشتییەکانی چین ڕاگوێزراوە کە زۆربەی جارەکان بۆ ڕادەستکردنی بارەکان لە ڕووباری یانگ تسە تێدەپڕین.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات درێژەی پێشێلکردنی هەناەردەی کاڵا لە لاایەن کۆریای باشور نەتەنیا پێشێلکردنی سەروەری بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانە بەڵکو هاوکارە بۆ زیادبوونی داهاتی پیونگ یانگ کە بەشێوەیەکی مێژووی کەڵک لەو داهاتانە وەردەگرێ بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکیە بالستیکەکەی.

لە ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە کۆریای باکور سنوری هارودەکردنی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە ساڵدا تێپەڕاندووە. لەو ڕاپۆرتەدا بە بنەماگرتنی زانیاریە بەدەستهاتووەکان کە ئەمریکا پشتڕاستی کردوونەوە کۆریای باکور تەنیا لە نێوان مانگەکانی ژانویە هەتا ئۆکتۆبری ٢٠١٩ زیاتر لە ٣.٨٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی پاڵاوتوی هاوردە کردووە.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە چین و ڕووسیە کە بە هاوپەیمانی کورەی باکور بە ئەژمار دێن داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بەڵگەی بەهێزتر بدەنە دەست.

چین هاوپەیمانی سیاسی و ئابوری کۆریای باکورە بەڵام پشتیوانی لە گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی پیونگ یانگ کردووە.