کۆماری ئیسلامی و باندەکانی سەر بە سوپای پاسداران قۆڵیان لە بڕینەوەو نەهێشتنی دارستانەکانی مەریوان هەڵکردووە و بەردەوامن لە دزین و بەتاڵان بردنی سامانی سرووشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت شاری مەریوان.
سوپای پاسداران بە سێ ئامانج هەوڵی لە نێوبردنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.
تێکدانی ژینگەی کوردستان
دزینی سامانی کوردستان و فرۆشتنەوەی
نەهێشتنی دارستان کە ڕەمزی مانەوە و پەناگەی شۆڕشگێر و پێشمەرگە و جەنگاوەرانی کوردە.
خەڵکی شارو گووندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان! هەموومان لە بەرانبەر ژینگەی کوردستان بەرپرسیارین و پێویستە خەم لە خاک و ژینگە و دارستانەکانمان بخۆین.
بەزەییتان بەو کەسانە دانێیە بەهەر بیانویەک دارستانەکانی ڕۆژهەڵات بە بەتایبەت دارستانەکانی مەریوان، سەردەشت، بانە، پیرانشار و ... دەبڕنەوە.
لە هەر ڕێگەیەک بۆتان دەکرێت ڕووبەڕووی دزانی سامانی کوردستان و تێکدەرانی ژینگەی کوردستان ببنەوە.
پەرە پێدان بە زەوی و زار، بورە دەرهێنان، باخ لێدان و کردن بە زەوی کشتوکاڵی دارستانەکانمان ویستی دوژمنانی ڕۆژهەڵاتە و خەڵکانێکی چاوچنۆک دەبێ دەست لەوە کارە هەڵگرن.