Ana içeriğe atla

ژینگەقڕانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران و باندەکانی بەردەوامە

ژینگەقڕانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسداران و باندەکانی بەردەوامە
AvaToday caption
posted onApril 4, 2020
noyorum

کۆماری ئیسلامی و باندەکانی سەر بە سوپای پاسداران قۆڵیان لە بڕینەوەو نەهێشتنی دارستانەکانی مەریوان هەڵکردووە و بەردەوامن لە دزین و بەتاڵان بردنی سامانی سرووشتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت شاری مەریوان.

 

سوپای پاسداران بە سێ ئامانج هەوڵی لە نێوبردنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.

تێکدانی ژینگەی کوردستان

دزینی سامانی کوردستان و فرۆشتنەوەی

 نەهێشتنی دارستان کە ڕەمزی مانەوە و پەناگەی شۆڕشگێر و پێشمەرگە و جەنگاوەرانی کوردە.

خەڵکی شارو گووندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان! هەموومان لە بەرانبەر ژینگەی کوردستان بەرپرسیارین و پێویستە خەم لە خاک و ژینگە و دارستانەکانمان بخۆین. 

بەزەییتان بەو کەسانە دانێیە بەهەر بیانویەک دارستانەکانی ڕۆژهەڵات بە بەتایبەت دارستانەکانی مەریوان، سەردەشت، بانە، پیرانشار و ... دەبڕنەوە.

لە هەر ڕێگەیەک بۆتان دەکرێت ڕووبەڕووی دزانی سامانی کوردستان و تێکدەرانی ژینگەی کوردستان ببنەوە.

پەرە پێدان بە زەوی و زار، بورە دەرهێنان، باخ لێدان و کردن بە زەوی کشتوکاڵی دارستانەکانمان ویستی دوژمنانی ڕۆژهەڵاتە و خەڵکانێکی چاوچنۆک دەبێ دەست لەوە کارە هەڵگرن.تێکداانى ژینگە

تێکدانى ژینگە
تێکدانى ژینگە ٣

تێکدانى ژینگ  ٤