بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی سورە لەسەر ڕێگری کردن لە سەردان هاوکاری پزیشکانی بێسنور بۆ ئێران

کۆماری ئیسلامی سورە لەسەر ڕێگری کردن لە سەردان هاوکاری پزیشکانی بێسنور بۆ ئێران
AvaToday caption
posted onApril 2, 2020
noبۆچوون

میشێل ئولیویە لاشاریتە، بەرپرسی چالاکی کتوپڕی پزیشکانی بێسنوور بە هەواڵدەری ئاڵمانی گووتوە ئەو ڕێکخراوە تا ئیستاش لەگەڵ ڕێکخراوە تەندرووستیەکانی ئێران لە پێوەندیدایە بۆ ئەوەی بتوانێ هەوڵە پزیشکیەکانی بەهەر شێوەیەک بووە لە ئێران دەستپێبکات.

گرووپی پزیشکانی بێسنوور پێکهاتوو لە ٩ پزیشک و خزمەتگوزاری دەرمانی سەرەتای حەوتووی ڕابردوو بە کەرەسەی پێویست و لە پێناو درووستکردنی ناوەندێکی دەرمانی ٥٠ تەختی سەردانی ئێرانی کرد.
دوای سەردانەکەیان ئەو گروپە لە لایەن سوپای پاسداران و ڕژیمی خامنەیی ڕووبەڕوو دژایەتی بووە. دوای ئەوە و بە زیاد بوونی ناڕەزایەتیەکان وەزارەتی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی کارەکانی ئەو گرووپەی لە ئێران ڕاگرت.

دەسەڵاتدارای کۆماری ئیسلامی بەو شێوەیە ! لە لایەک ناتوانێ کۆنترۆڵی ڤایروسەکە بکا و لە لایەکی دیکە ئیزنی هاوکاری خەڵکی دڵسۆز و ڕێکخراوە جیهانیەکان نادات.