بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گفتوگۆى ئاڤا تودەى لەگەڵ قوربانییەکى مین لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

رۆژی ١٥ی خاکەلێوە بە ڕۆژی جیهانی "هۆشیارکردنەوە لە بەرامبەر مین" ناودێر کراوە و بە پێ ئاماری فەرمی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مین لەشەڕی ئێران و عێراقدا ٢٠ ملیۆن مین لەسەر سنوورەکان دانراونەتەوە کە ٧٠%ی ئەو مینانە کە دەکاتە ١٤ میلیون کەوتوونەتە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستاش نەک هەڵنەگیراونەتەوە، بەڵکو لە شوێنی جیا جیادا کۆماری ئیسلامی مینی نوێی چاندوونەتەوە.
رۆژی ١٥ی خاکەلێوە بە ڕۆژی جیهانی "هۆشیارکردنەوە لە بەرامبەر مین" ناودێر کراوە و بە پێ ئاماری فەرمی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مین لەشەڕی ئێران و عێراقدا ٢٠ ملیۆن مین لەسەر سنوورەکان دانراونەتەوە کە ٧٠%ی ئەو مینانە کە دەکاتە ١٤ میلیون کەوتوونەتە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تا ئێستاش نەک هەڵنەگیراونەتەوە، بەڵکو لە شوێنی جیا جیادا کۆماری ئیسلامی مینی نوێی چاندوونەتەوە.
posted onApril 4, 2018
noبۆچوون

بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە ئاڤا تودەی هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ یەکێک لە قوربانیانی مین ساز داوە کە لێرەدا بۆتان بڵاو دەکەینەوە:

 

ئاڤا تودەی: دەکرێت خوت بناسێنیت؟

قوربانی مین: نێوم لوقمانە، ٣٥ ساڵمە و خەڵکی پیرانشارم و بە کشتوکاڵەوە خەریکم.

ئاڤا تودەی: کەێ، چۆن و لە کوێ کەوتیتە سەر مین؟

لوقمان: چوار مانگ پێش ئێستا لەبەر ئەوەى کە کارى کشتوکاڵى ڕووى لە کزى کردبوو، لەگەڵ هاوڕێیەکم  بۆ کرێکاری دەمانهەویست بچینە باشوورى کوردستان. لە دالاوان کە دەکەوێتە پشت شاری پیرانشار کەوتمە سەر مین. لەبەر ئەوەى مینەکان نوێ بوون واتە تازە چێندرابوون، نەمانزانی لەوێ مەیدانی مین هەیە.

ئاڤا توودەی: دوتر چی ڕووی دا؟

لوقمان: کە مینەکەم پێدا تەقییەوە قاچم لەدەست دا و چاوم هیچی نەدەدی، بەڵام هەر چۆنێک بوو لەگەڵ هاوڕێکەم قاچمان بەست و ئەو منی گرتە کوڵ گەڕاینەوە. دواتر تەلەفۆنمان بۆ ماڵی خۆمان کرد و ئەوانیش هاتن و بردیانمە نەخۆشخانەی پیرانشار. لە نەخوشخانەی پیرانشار نەدەکرا نەشتەرگەری بۆ قاچم بکەن، هەر بوێە ناردیانم بۆ نەغەدە. لە نەغەدە نەشتەرگەرییان بۆ کردم و قاچمیان بڕییەوە، بەڵام بۆ نەشتەرگەری چاوم ناردیانم بۆ تەورێز بۆ نەخوشخانەی نیکوکاری، لە تەورێز نەشتەرگەرییان کردم و ١٥ ڕۆژ بێهوش بووم و دواى بەهۆشهاتنەوەکە نزیکەى ١٥ ڕۆژى دیکەیان هێشتمەوە و دواتر گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، سێ رۆژ لە ماڵ بووم و رویشتم بۆ نەخۆشخانەفارابی لە تاران؟

ئاڤا توودەی: لە نەخۆشخانەی فارابیش نەشتەرگەرییان بۆ کردی؟

لوقمان: بەڵێ، لە تەورێز پێان وتم کە ئەو چاوەم قەت چاک نابێتەوە، منیش بۆ خۆم هەستام و رۆیشتم بۆ نەخۆشخانەی فارابی لە تاران، لەوێش دوو جار نەشتەرگەرییان بۆ چاوم کرد، لەبەر ئەوەى کە تۆڕى چاوم تەقیبوو، ئیدی دوو جار نەشتەرگەرییان بۆ کردم و نەشتەرگەرییەکی دیکەشی ماوە.

ئاڤا توودەی: حکومەت هیچ هاوکاری کردووی بۆ ئەو نەشتەرگەریانە؟

لوقمان: نەخەێر، هەمووی خەرییەکانى نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکان و هاتوچوونەکان لە ئەستۆی خۆم بوون، تەنانەت من دەفتەرچەی خەدەماتی گوندیم هەبوو، ئەویشیان لێ قەبوڵ نەکردم، بە بەهانەى ئەوەى کە مین، بیمە نایگرێتەوە.

ئاڤا توودەی: ئێستا سەلامەتیت چۆنە؟

لوقمان: ئێستا دەبێت نەشتەرگەری سێیەم بۆ چاوم بکەم کە ٢٣ ملیۆن تمەنی تێدەچێت. دەبێت قاچى دەستکردیش بۆ قاچە بڕاوەکەم دروست بکەم، ئەگەر لە عێراق بیکەم بە خۆڕاییە و ئەگەریش لە ئێران بیکەم نزیکەی ٨ ملیۆنی تێدەچێت.