بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دکتۆرێکی بەناوبانگی فەڕانسەیی: دەرمانی مالاڕیا بۆ دەرمانی تووشبووانی کۆڕۆنا وڵامدەرە

دکتۆرێکی بەناوبانگی فەڕانسەیی: دەرمانی مالاڕیا بۆ دەرمانی تووشبووانی کۆڕۆنا وڵامدەرە
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2020
noبۆچوون

 

دیدیە ڕائۆلت، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی مەدیتەرانەیی نەخۆشییە عفونییەکان لە شاری مارسی فەڕانسە دەڵێ: دەرمانی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی مالاڕیا بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا وڵامدەرە و چارەسەریان دەکات.

 

ئەو پزیشکە فەڕانسەییە بە ئاماژدەان بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە کلینیکێکی چین ئەنجام دراوە بە هەواڵدەری فەڕانسەی گووتوە: دەرمانی (کلرۆکین) کە دەرمانی تایبەت بە چارەسەری مالاڕیایە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا ولامدەرە و لێکۆڵینەوەکانی کلینیکێکی پزیشکی لە چین ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە.

ئەو دکتۆرە دەڵی لە کۆتاییدا ئەگەری هەیە دەرمانی ئەو نەخۆشییە لە هەموو عفونەتە ڤایرۆسییەکانی دیکەدا لە هەمووان هەرزانتر بێت. ئەنستیتۆی مەدیتەرانەیی نەخۆشی عەفونی مارسی یەکێک لە چالاکترین ناوەندە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان لە فەڕانسەیە کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە ڤایروسی کۆڕۆنا.

بیرمەندان و پزیشکانی چینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ١٠٠ نەخۆش دەری دەخات بەکارهێنانی فوسفات کلرۆکین کاریگەری هەبووە لە پێشگرتن بە تەشەنەی ڤایرۆسەکە، باشبوونەوەی سییەکان (ڕیە) و لە کۆتاییدا بۆ ئەوەی ماوەی نەخۆشی تووشبووەکە کەم بێتەوە و چارەسەری بکات وڵامدەر بووە.

دەرمانی کلرۆکین زیاتر لە ٧٠ ساڵە بۆ دەرمانی مالاڕیا کەڵکی لێوەردەگیرێت و دەرمانێکە کە نرخێکی هەرزانی هەیە. بە گووتەی دیدیە رائۆلت پێدانی ڕۆژانە ٥٠٠ میلی گڕەم کلرۆکین بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەسە بۆ دەرمانی تووشبوانی کۆڕۆنا. دیدیە ڕائۆلت یەکێک لە بەناوبانگترین دکتۆرەکانی تایبەت بە عەفونەت و هەوکردن لە فەڕانسەیە و براوەی کۆمەڵێک خەڵاتی گەورەی جیهانە.

ئەو دکتۆرە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە سەر یوتیوب ڕایگەیاندووە لەمەودا ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبن بە دەرمانی کلرۆکین دەرمان دەکرێن.