بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەزێنەى ئەمریکا ڕێننامەییەک دژى ئێران بڵاو دەکاتەوە

خەزێنەى ئەمریکا ڕێننامەیەک دژى ئێران بڵاو دەکاتەوە
ئیدارەى کوشکی سپی لەو ڕێننامەیەیدا هۆشداریی داوەتە بانکە عێراقییەکان لەئەنجامدانى کارئاسانی و گواستنەوەى دراوی بیانی بۆ ناوخۆى ئێران
posted onOctober 13, 2018
noبۆچوون

 

وەزارەتى خەزێنەى ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێنماییەک لەبارەى چالاکییەکانى ڕژێمى کۆماری ئیسلامی ئێران و پرۆژە نایاساییەکانى بڵاوکردووەتەوە، کە بە گووتەى خۆى "تاران هەوڵ دەدات سوود لە درزەکانى ڕژێمى دارایی جیهانى بۆ پاڵپشتى کردنى تیرۆر وەربگرێت".

 

ئەو وەزارەتە ڕوونیکردۆتەوە " ئەو ڕێننامەیە، لەپێناو هاریکاری کردنى دامەزراوە داراییە ئەمەریکییەکان بکات، تواناى خۆیان بەهێز بکەن لەئاشکرا کردنى مامەڵە گوماناوییەکانى سەر بەئێران".

تۆڕی بەرەنگاربوونەوەى تاوانى دارایی FinCEN ـى سەر بەوەزارەتى خەزێنەى ئیدارەى واشنتۆن کەدارێژەرى ئەو ڕێننامەیەیە بڵاوی کردۆتەوە " هۆشداری دەداتە دامەزراوە داراییەکانى ئەمریکاو دەرەوەى ئەمریکا، بەتایبەت بانک و، کۆمپانیا خزمەتگوزارییە داراییەکان وەک دامەزراوەی دراوە بیانیەکان و ئاڵوگۆری بازرگانى لەکانزا گرانبەکان و گەوهەرو خشڵەکاندا لەوەى بایکۆتى دارایی سەر تاران بشکێنن".

جگە لەوانەش بڵاوکراوەکەى ئەو وەزارەتەى کوشکی سپی یاریدەدەرە بۆ دامەزراوە داراییە بیانییەکان لەوەى بە دوور بن لەسزاکانى ئەمریکاو، بەرەنگاربوونەوەى هەر مەترسییەک لەتێپەراندنی یاساکانى بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارەو پارەدار کردنى تیرۆر، کەلەلایەن ڕژێمى تارانەوە پەیڕەو دەکرێن.

بەگووتەى ئەو وەزارەتەش " ڕژێمى تاران هەوڵ دەدات سوود لەسیستەمى دارایی نێودەوڵەتى وەربگرن بۆ پازدان بەسەر سزا ئابوورییە سەپێنراوەکاندا".

لەئایارى ڕابردووەوە، واشنتۆن تاکەلایەنانە لەرێکەوتننامەى ئەتۆمییەکەى ئێران و شەش زلهێزی جیهانى کە ٢٠١٥ واژۆ کرابوون کشایەوە، لەسەرەتاکانى مانگی ئابی ڕابردوو، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا یەکەم قۆناغی سزا ئابوورییەکانى بەسەر ئەو وڵاتە سەپاند.

چاوەڕوانیش دەکرێت سەرەتاى تشرینى دووهەمى داهاتوو قۆناغی دووهەمی سزاکان بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

خەزێنەى ئەمریکا گووتیشى " بەردەوام ڕژێمى ئێران لەرێگەى کۆمپانیا جیاوازەکانەوە ئیستغلالی سیستەمى دارایی لەسەرەتا سەرى جیهان کردووە، بۆ ئەوەى پارە حەواڵەى وڵاتەکەى بکات، تاوەکو هەڵسوکەوتە شەڕانگێزو خراپەکانى پارەدار بکات".

دووپاتیشی دەکاتەوە ،" لەنێو پرۆسەى پارەدارکردنەکانیشى پاڵپشتیکردنى گرووپی تیرۆریستى و پەرەپێدانى مووشەکى بالیستى و، پێشێڵکردنى مافەکانى مرۆڤ بووە". تاران هەوڵ دەدات لەرێگەى کۆمپانیاى وەهمی و، گواستنەوەى کارگۆى بارزگانى و، شاردنەوەى مامەڵە نایاساییەکانى لەرێگەى گەورە کارمەندەکان و بەرپرسانى باڵا دەستى بگەیەنێتە نێو دامەرزاوە داراییە نێودەوڵەتیەکان.

ئاشکراشی دەکەن "ئێران مێژوویەکى درێژى لەبەکارهێنانى کانزا گرانبەهاکانى هەیە، کە هەوڵی داوە لەو ڕێگەیە لەسزا ئابوورییەکانى ئەمریکا خۆى دەرباز بکات"، پێشبینى دەکرێت " لەداهاتوو هەوڵى بەکارهێنانى دراوە ئەلیکترۆنیەکانى وەک بیتکوین بۆ مامەڵەى بازرگانى ئەنجامبدات.

وەزارەتى خەزێنەی واشنتۆن دووپاتی کردۆتەوە " ئەوانەى سوودی گەورە لەپرۆسەکانى تاران دەبینن، سوپاى پاسداران و سوپای قودس و، حزبوڵلای لوبنانى و حەماسن". ئیدارەى کوشکی سپی لەو ڕێننامەیەیدا هۆشداریی داوەتە بانکە عێراقییەکان لەئەنجامدانى کارئاسانی و گواستنەوەى دراوی بیانی بۆ ناوخۆى ئێران.

ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک کەسایەتى و بانکی بیلاد ئیسلامی عێراق و خاوەنەکەى خراونەتە نێو لیستى ڕەشى واشنتۆن و، وەک تیرۆریستى نێودەوڵەتى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.