بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوریە دەستى بە جووڵە کردووە بۆ چوونە ناوچەکانى کوردەکان

سوریە دەستى بە جووڵە کردووە بۆ چوونە ناوچەکانى کوردەکان
AvaToday caption
posted onOctober 13, 2019
noبۆچوون

تورکیە لە کاتژمێر ٤ى ڕۆژى چوارشەممەوە تا ئێستا بە بەردەوامى لە ئاسمان و لە زەوییەوە خەریکى بۆمباران و تۆپبارانى ڕۆژئاواى کوردستان و ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سوریەى دیموکرات (هەسەدە)یە و لەو ماوەیەدا بە هەزارن کەس ئاوارە و بریندار و بە سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە کە زۆینەیان ژن و منداڵن.

 

عیسمەت شێخ حەسەن سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانی هەر ئەمڕۆ گوتى "ڕێگە دەدەین سوپای ڕژیمی سوریە و ڕوسیە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بێنە نێو هەردوو شاری کوبانی و منبج"، دواتر گلەییشى لەسەر ئەوە کرد کە "بانگەوازمان لە هەموو وڵاتانى نێودەوڵەتى و عەرەبی و تەنانەت کۆمکارى عەرەبیش کرد. کەس نەیتوانى بێتە هانامانەوە. کاتێک گوتمان کورد کەس پشتى نییە و دەبێت خۆمان پشتیوانى یەکترى بن، کەس بڕواى پێمان نەکرد. دەبینن هێرش دەکەنە سەرمان و پێمان دەڵێن ناتوانین پشتگیرى ئێوە بکەین"، لە کۆتاییشدا ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو هۆکارانەى پێشوو گوتى "بۆیە ئێستا لەگەڵ سوریە و ڕووسەکان ڕێک دەکەوین".

ئەمڕۆش لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنەکەى "كانى ئاشتی" میلیشا تیرۆریستەکانى سوریا کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات ڕۆژئاوای شارى گرێ سپییان کۆنتڕۆڵ کرد و خەریکى پێشڕەوین. ئێستا سوپاى تورکیە و میلشیا تیرۆریستەکانى سەر بە تورکیە لە پێشڕەویدان و سوپاى بەشار ئەسەدیش دەستى بە جووڵە کردووە!