بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەندام پەرلەمانی عێراق: قەناس بەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی خۆپێشاندەرە عێراقییەکان دەکووژن

ئەندام پەرلەمانی عێراق: قەناس بەدەستەکانی کۆماری ئیسلامی خۆپێشاندەرە عێراقییەکان دەکووژن
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2019
noبۆچوون

ئەحمەد ئەلجەبوری و فایەق ئەلشێخ عەلی دوو نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە کاردانەوە بە کوشتنی ناڕازیانی عێراقی ڕایگەیاند قەناس بە دەستەکانی کۆماری ئیسلامی ناڕازییان دەکووژن. فایەق شێخ عەلی لەو بارەوە لە تویتەری خۆیدا ڕایگەیاندووە: ئێران ئێمە دەکووژێت. ئەوە ئیدی شاراوە و نهێنی نییە. ئیمام جومعەی هەینی تاران گووتی: خۆپێشاندەرانی ناڕازی عێراقی پیاوی ئەمریکان و بیانکوژن. خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەکان عێراق یەکتر ناکوژن و ئەوانەی کە عێراقیەکان دەکووژن قەناس بەدەستەکانی بەکرێکگیراو و دوژمنانی ڕاستەقینەی خەڵکی عێراقن.

 

لەو پێوەندییەدا ئەحمەد ئەلجەبوری یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە ئەلعەرەبیەی گووت: بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستە قاسم سولەیمانی بە هاوکاری یەکێک لە مۆرەکانی بە ناوی حاجی ئەحمەد لە بەغدا ژورێکی بۆ تیرۆری چالاکان و ڕێبەرانی ئەو بزووتنەوە پێکهێناوە و گرووپێک لە قەنناس بەدەستەکان بە سەرپەرەشتی ئەو بەکرێگیراوە چالاکی کوشتنی خۆپێشاندەران و ناڕازیانی ئاشتیخواز بەڕێوە دەبات.

خۆپێشاندان دژی گەندەڵی، کەمبوونی خزمەتگوزاری دەوڵەتی و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق لە ٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە زیاتر لە ١١ پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو. کۆمیسیۆنی بەرزی مافی مرۆڤی عێراق بە ئاڤاتودەی گووت: تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ناڕازی کوژراوە و نیزیک بە ٤ هەزار کەس بریندار بوونە.ناڕازییانی عێراقی هێزەکانی سوپای پاسداران بە بەرپرسی تەقەکردن و کوشتنی خۆپێشاندەران دەزانن.

بە پێی ئەو ویدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە، ناڕازیانی عێراقی دەڵێن هێزەکانی ئێران تەقەیان لێکردوون و هێزەکانی دژە شۆڕشی عێراق ناڕازییان ناکووژن. ڕۆژی ڕابردوو هەروەها ناڕازییان ویدیۆیەکیان لە پاسپۆرتێکی ئێرانی لە تویتەر بڵاو کردەووە کە بە گووتەی ئەوان لە نێو ماشێنی پۆلیسی دژە شۆڕشی ئەو وڵاتە دەستی بەسەرداگیراوە.

دوو ئەندام پەرەلمانى عێراق