بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لەوەى کە کورد نیم هەست بە شەرم دەکەم

لەوەى کە کورد نیم هەست بە شەرم دەکەم
AvaToday caption
posted onSeptember 21, 2019
noبۆچوون

 

تەهمینە میلانى ـ گەورە دەرهێنەرى سینەماى ئێران

 

کۆبانێ پڕە لەو

کچانەى ژن بە واتایەکى دیکە دەخوڵقێنن

کچانێک کە قژیان بە دەرەوەیە

حیجاب نین

نینۆکەکانیان بێ بۆیاغە

لێوەکانیان پڕۆتێزى نین

سۆراوەکەیان تۆخ نییە

بەڵام پڕن لە چڕینى نەجیبی و پاکى...

 

کچانى کۆبانێ

هیچکامیان جلوبەرگى مارکەیان لەبەر نییە

بەڵام تا زیندوون هەموو شەوێک قژیان شانە دەکەن

و هەموو بەیانییەک دەیکەنە کەزى

دەستە ناسکەکانیان قورسایی کڵاشینکۆفیان هەڵگرتووە

لەگەڵ ئەوەشدا

کچانى کۆبانێ هێندە ژنن

کە هەموو پیاوانى دونیا عاشقیان بن..

 

کۆبانێ خەریکە وانە بە هەموومان دەڵێتەوە

تا بزانین

هیچ کچێک نیوەى پیاو نییە

هیچ بێ لەچکێک قەحپە نییە

و هێشتا هەنە کچانێک کە

جەستەیان ناکەنە کەنیزەکى پیاوانى شەهوەتاوى...

 

کۆبانێ، ماڵ بە ماڵ داگیر دەکرێت

و کچانى کورد یەک لە دواى یەک

بە نەرمى دواهەمین گوللەکانیان

دەبنە بووکى خاک

تا ئارەزووى داعشییەکان بۆ گەیشتن جەستەیان

لەسەر دڵە پیسەکانیان هەڵکۆڵرێت

 

بەڵێ..

لەش و لارى کچانى کۆبانێ،

تەنیا لە باوەشى خاکى کۆبانێ

بۆ هەمیشە دوڵبەرى دەکا.

لەوەى کە کورد نیم، هەست بە شەرمەزارى دەکەم.

کۆبانێ کچ