بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زارا بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی برایە دادگای ئینقلاب

زارا بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی برایە دادگای ئینقلاب
AvaToday caption
posted onSeptember 18, 2019
noبۆچوون

زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە لەپاش چوارمانگ دەستبەسەری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۷ی خەرمانان بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی، مێهرداد شەمخانی، نێردرایە دادگای ئینقلابی سنە.

بەپێ ئەو هەواڵانەی کە بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتوودەی گەیشتووە، ئیتلاعاتی شاری سنە هەموو هەوڵێک دەدا بۆ ئەوەی زیندانی درێژخایەن بەسەر زارا دابسەپێنێت.

زارا ماوەیێکی لەمەو پێشیش لە پەیوەندییەکی تەلیفونی، بەبنەمەڵەکەیی ڕاگەیاندبوو کە خستوویانەتە ژێر گوشار تا هەندێ کاغەز واژۆ بکات و چۆن بەڵگەیێکیان بۆ بەتاوانبار ناسینی پێنییە، دەیانهەوێ خۆی دژی خۆی بەڵگە پێک بێنێت. ئەم کچە چالاکە، ۲ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی خامنەیی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەرکرا و تا ئێستا لە زیندانی سنە ڕاگیراوە.

 

زارا لە کاتێکدا بۆ ددانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر گوشاردایە کە سەربە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە و تەنیا تاوانی ڕاهێنانی منداڵان بووە بە زمانی کوردی.