بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خۆکوژی و مەرگى باوکێکى ئازاردیتووى "زانا ئەتۆمى"ـیەکەى کرماشان چووە نێو کارنامەى ڕژێمەوە

خۆکوژی و مەرگى باوکێکى ئازاردیتووى "زانا ئەتۆمى"ـیەکەى کرماشان چووە نێو کارنامەى ڕژێمەوە
posted onSeptember 7, 2019
noبۆچوون

ئاڤاتودەى

 

سێ ساڵ و نیو بەسەر لەسێدارەدانى دکتۆر شەهرام ئەمیرى توێژەرى ڕادیۆئیزۆتوپە پزیشکییەکان و "زاناى ئەتۆمى" بە دەستى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران، باوکە پیرەکەشى کە تاقەتى ئەم زوڵمە گەورەیەى نەبوو، خۆى کوشت.

عەسگەر ئەمیرى مانگى پێشوو لە ماڵەکەى لە شارى کرماشان دەستى دایە خۆکوژى، بەڵام خۆکوشتنەکەى سەرکەوتوو نەبوو و برایە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ پاش مانگێک گیانى سپارد. ئەمیرى نامەیەکى بە دەست و خەتى خۆى لە دواى خۆى جێهێشتووە کە هەم نامەیەکى کورتە و هەمیش لەرزۆکى دەستەکانى بە خەتەکەیەوە دیارە. لە نامەکەدا ئاماژەى بەو زوڵمەى کە لە بنەماڵەکەى کراوە و چارەنووسى کوڕە زاناکەى و لەسێدارەدانى کردووە.

باوکى نووسیویەتى "کوڕەکەم پاش گەڕانەوەى بۆ ئێران کە بە زانا و قارەمانى ئەتۆمى بەنێوبانگ بوو، پاش ماوەیەک دەستبەسەر کرا و ئێمەیش بە هۆى پاراستنى نیزامى کۆمارى ئیسلامى بۆ ماوەى ٧ ساڵ بێدەنگیمان هەڵبژارد و لەم ماوەیە ئازار و ئەزیەتێکى زۆرمان بینى و تەنانەت نەیانهێشت کوڕەکەم ببینین و درۆیان لەگەڵدا کردین".

عەسگەر ئەمیرى لە درێژەى نامەکەدا دەڵێت کە کوڕەکەى بە دە ساڵ و پێنج مانگ زیندانى مەحکوم کرا، بەڵام "بۆچى یەکهۆ و بە ناحەق کوشتیان، بەندە چیتر تاقەتى ژیانکردنم نەما". ئەو لە نامەکەدا کە بە ناوى عەسگەر ئەمیرى واژووى کردووە، نووسیویەتى پێشتر "لە بەیتى ڕەهبەر ئاگرم لە خۆم بەردا".

شەهرام ئەمیرى لە کاتى سەفەرکردنى بۆ حەج لە جۆزەردانى ساڵى ١٣٨٨ (هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانى خەڵکى لە ئێران) دیار نەما، ڕژێم دەیگوت ئەمریکا بە هاوکارى سعودییەکان، دزیویانە". ساڵێک دواتر ڤیدیۆەیەک لە شەهرام ئەمیرى لە شوێنى مانەوەکەى لە ئەمریکا بڵاو بووەوە، ئەو هەر جارەى لە ڤیدیۆکاندا بە شێوەیەکى دیکە قسەى دەکرد و دیار نەبوو کە لە ژێر پاڵەپەستۆیەکى گەورەدایە کە ناوەندە ئەمنیەتییەکان و ئیتىعاتى ڕژێم لە ڕێگەى دوورەوە لەسەریان داناوە و بنەماڵەکەشى لە ئێران بە گرۆگان و بارمەتە گیرابوون.

شەهرام ئەمیرى لە پووشپەڕى ساڵى ١٣٨٩، چووە ئۆفیسى پاراستنى بەرژەوەندییەکانى ئێران لە ئەمریکا و دوو ڕۆژ دواتر، لە کاتێکدا کە لە لایەن بەرپرسانى باڵاى ڕژێمەوە وەک حەسەن قشقاوى جێگرى ئەوکاتى وەزارەتى دەرەوە پێشوازى لێ کرا و گەیشتەوە فڕۆکەخانەى تاران. هاوسەر و کوڕە چکۆڵەکەى فرمێسکیان هەڵدەڕشت، کوڕەکەى لە هەیەجانەوە گەردەنى باوکى بەر نەدەدا کە توند توند گرتبووى.

بەڵام یەکسەر شوێنپێى دکتۆر ئەمیرى لە ئێران نەما، پاش ٢٠ مانگ زیندانى لە زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى، بە دە ساڵ زیندانیکردن مەحکوم کرا، بەڵام دەسەڵاتى دادوەرى ڕژێم هەواڵى زیندانیکردنى ١٠ ساڵە و دوورخستنەوەى بۆ خاش، بە "درۆى بنەماڵەکەى" دانا. وتەبێژى ئەودەمى دەسەڵاتى دادوەرى کە موحسینى ئژەیی بوو، گوتى "شەهرام ئەمیرى هەر لە سەرەتاوە بە لەسێدارەدان حوکم درابوو و دیواناى باڵاش پشتڕاستى کردبووەوە و تەئیدى کردبوو".

دواجار حکومەت لە ١٣ى گەلاوێژى ١٣٩٥ (٢٠١٦) واتە شەش ساڵ و مانگێگ دواى کێشانەوەى بۆ ئێران، لەسێدارە درا.

ڕاپۆرتگەلى جیاواز لە دونیا لە لایەک ئەویان بە بێ تاوان و قوربانییەکى دیکەى دەستى پیلانى بەسیخوڕیکردنى خەڵک و لە لایەکى دیکەوە بە هۆکارى ئاشکرابوونى زانیاریگەلێکى زۆر گرنگ لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێرانیان دەزانى. بە هۆى نەبوونى فەزاى ئازادى توێژینەوە و بەدواداچوون لە ئێرانى دیکتاتۆرى ئێستا، تاوتوێکردنى ئەم بانگەشانە هەموار نییە.

شەهرام و بنەماڵەکەى سەرەڕاى ئەوەى کە شێعە مەزهەب بوون، بەڵام بە ڕەچەڵەک کورد و کرماشانین. باوکى شەهرام تا کاتى مەردنیشى لە کرماشان لەگەڵ هاوسەر و بنەماڵەکەى دەژیا. دایکى شەهرام ددانى بەوەدا ناوە کە هاوسەرەکەى بە هۆى ژیانە کارەساتبارەکەى شەهرامەوە بە تەواوى تووشى خەمۆکى بووە.

خوێنى ئەم باوکە ئازارچێشتووەش چووە نێو کارنامە دوور و درێژەکەى زوڵملێکردن و دیکتاتۆریەتى ڕژێمى ئێرانەوە.

خودکشی و مرگ پدر دردمند «دانشمند هسته‌ای» کرمانشاهی نیز به مظالم رژیم افزوده شد

       _______________________

*      گزارش‌های خبری، مطالب تحلیلی، مقالات و نوشته‌های سردبیری بخش فارسی شبکه آواتودی، کپی شده از منابع دیگر نیست. تمامی مطالب بخش فارسی، ویژه شبکه آواتودی نوشته و یا از منابع معتبر بین‌المللی گردآوری، ترجمه، تهیه و تنظیم می‌شود. هم‌زمان، ارزش خبر و گزارش را در همراهی آن با ارزیابی می‌دانیم.