بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نووسەر و چالاکێکی مەدەنی مەریوان بانگکرایە دادگا

نووسەر و چالاکێکی مەدەنی مەریوان بانگکرایە دادگا
AvaToday caption
posted onAugust 25, 2019
noبۆچوون

دوێنێ شەممە ۲ی خەرمانان، ئارام فەتحی نووسەر و  چالاکی مەدەنی شاری مەریوان بۆ دوایین بەرگرییەکانی خۆی بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کرا.

ئەم بانگهێشتە لەپاش سکاڵای کەسێکی نەناسراو بە نێوی ئەحسەن پەرتەوی بە تۆمەتی دروستکردنی ئاڵۆزی لە ئاسایشی گشتی بۆ ئارام فەتحی نێردراوە و گوتراوە کە ئەگەر ماوەی ٥ ڕۆژ سەردانی دادگا نەکا، دەسبەسەر دەکرێت. لە کاتێکدا ڕێکەوتی هەناردنی نامەکە ۲۷ی خەرمانان بووە بەڵام دوو ڕۆژ پاش ئەم ڕێکەوتە ڕادەستی ئارام کراوە.

ئارام فەتحی ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو چەندین جار بە تمەتی جۆراوجۆر وەک  نا بە کۆشتاری کۆڵبەران، نا بە شەقامەکانی مەرگ و

 پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری بۆ مانگرتنی گشتی بە سێ ساڵ زیندان سزا درابوو کە لەپاش دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدوادا چوونی حۆکمەکە هەڵوەشێنرایەوە.

شایانی باسە ئارام فەتحی دوو کتێبی شیعری لە چاپ دراوە و بۆ زۆرێک لە گۆڤار و حەوتە نامەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بابەتی دەنووسی.