بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جان بۆڵتن: بەرپرسانی گەندەڵ و پاوانخوازی ڕژێمی ئێران قەبووڵ ناکرێن

جان بۆڵتن: بەرپرسانی گەندەڵ و پاوانخوازی ڕژێمی ئێران قەبووڵ ناکرێن
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2019
noبۆچوون

جان بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەڵمەتی پاڵەپەستۆی  سەرکۆماری ئەمریکا دژی دەسڕۆیی خراپکارانەی ڕژێمی ئێران بە گەمارۆخستنە سەر زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە درێژەی دەبێت.

بەرپرسانی گەندەڵ و خراپکاری ڕژێمی ئێرانی کە پەرە بە بڵاوکردنی درۆ، پاڵپشتی لە تێرۆریزم و ئازار و ئەزیەتی ئێرانییە بێ تاوانەکان ئەدەن لەلایەن ئەمریکاوە قەبووڵناکرێن.

جان بۆڵتن ڕۆژی هەینی کاتی وتووژێژەکەی لەگەڵ تەلڤێزیۆنی فەکس نیووز گوتبووی: ڕژێمی ئێران لەبنەڕەتدا ناشەرعییە. زەریف کەسێکی سیحرباز و فریوکار و فێلبازێکی بێ سەروپێیە.

گەمارۆخستنە سەر ئەو، هەنگاوێکە کە ئەمریکا هەڵیهێناوە و پیشان دەدا کە زەریف کەسێکی ناشەرعی و نایاساییە. ئەم بیرۆکە کە زەریف لایەنی جدی لە گەڵ ئەمریکایە ساختەکارییە. بڕیاردەری سەرەکی لە ئێران خامنەییە. زەریف بڵیندگۆیێک زیاتر نییە.