بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەریتانیا بۆ کۆماری ئیسلامی: ورد و بەهێز وڵامتان دەدەینەوە

بەریتانیا بۆ کۆماری ئیسلامی: ورد و بەهێز وڵامتان دەدەینەوە
AvaToday caption
posted onJuly 20, 2019
noبۆچوون

جرێمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هۆشداری دا کە لەندەن وەک تۆڵەی دەستبەسەرداگرتنى نەوتهەڵگرەکەى، وڵامێکی قورس و بەهێزی کۆماری ئیسلامی دەداتەوە.

هانت لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: سەبارەت بەو هەلومەرجەی هاتووەتە پێش لەگەڵ مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەم کردووە و هەروەها لەگەڵ محەمەد جەواد زەریفیش قسەم کردووە. وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بەو هەوڵەی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی نەوتهەڵگرى وڵاتەکەى ڕایگەیاند: ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی قابیلی قەبووڵ نییە و بە شێوەیەکی بەرنامەبۆدارێژراو و بەهێز وەڵامیان دەدەینەوە.
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند نەوتهەڵگرێکی بەریتانیایی بە ناوی "ئیستینا ئیمیرو" لە گەرووی هورمز وەستاندووە و کاتژمێرێک پاش ئەو هەواڵە بڵاو بووە کە گەورە نەوتهەڵگرێک کە ئاڵای لیبریای لەسەر بووە و هی وڵاتی بەریتانیایە لە گەرووی هورمز ڕاگیراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، میدیاکانی ئێران لە زمانی سەرچاوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، هەواڵەکەیان بەدرۆ خستەوە و نووسیان ئەو نەوتهەڵگرە درێژە بەڕێگەی خۆی بەرەو عەرەبستان دەدات. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە دوای ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی ئێران لە جەبەل تارق لە لایەن هێزەکانی بەریتانیا کە نەوتی بۆ سوریە دەبرد، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنی پێشنوێژانی نوێژی هەینی ئێران گووتی: کەسانی ئیمانداری ناو کۆماری ئیسلامی ئەو کارە پیسەی بەریتانیاییەکان بێ وڵام ناهێڵنەوە.
دزینی کەشتی، هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگری عەرەبستان، ئیمارات، ژاپۆن و نۆروێژ و نائارامکردنی ڕێگە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان ئیستا بووەتە سیاسەتی فەرمی کۆماری ئیسلامی و وابڕیارە ئەمریکا هاوپەیمانییەکی گەورە بۆ پاراستنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان پێک بێنێت.