بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى گوڵ دەداتە قوتابیانی ئێرانى

کۆمارى ئیسلامى گوڵ دەداتە قوتابیانی ئێرانى
AvaToday caption
posted onJune 11, 2019
noبۆچوون

 

ئەسکەندەر مۆمێنی، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان گوتی "بەربڵاوترین مادەی هۆشبەر لەنێو قوتابیان گوڵ (ماریجوانا)یە".

 

ئەگەرچی پێشتر وەزیری پەروەردە و ڕاهێنانی ئێران گوتبووی "ڕێژەی قوتابیانی ئاڵوودەبوو بە مادەی هۆشبەر کەمە و جێی دڵەڕاوکێ نییە، بەڵام لەبەر هەندێ پرسی پەروەردەیی ئەم ئامارە ڕاناگەینین"، کەچى ئەمڕۆ مۆمێنی ئەم ئامارەی بەشێوەی فەرمی ڕاگەیاند و گوتی "ڕێژەی قوتابیانی ئاڵوودەبوو بە مادەی هۆشبەرەکان ١.٢%ـە".

ئێستا ئەگەر ئەم ڕێژەیە بە پێ ۱٤ ملیۆن ٨۰۰ هەزار کەسی قوتابیانى ئێران بەرارود بکەین، دەبێتە ژمارەیەکى گەورەى نزیک بە ۳۰۰ هەزار کەس. واتا نزیک ۳۰۰ هەزار قوتابیی قوتابخانەکانى ئێران، ئاڵوودەن بە مادە هۆشبەرن.

تەنیا یەک پرسیار دەخەینەبەر دەستی بەتحایی وەزیری پێشووی پەروەردە و ڕاهێنان؛ ئایا ۳۰۰ هەزار قوتابی ئاڵوودە بە مادەی هۆشبەر کەمە و جێگەى سەرنج نییە؟! دەبوو ئەم ڕێژەیە بگاتە چ ئاستێک تا هەوڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ قوتابیان بخاتە گەڕ؟!