بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: ناتوانین بۆ پاراستنی بەرجام پەڕجوو بکەین

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: ناتوانین بۆ پاراستنی بەرجام پەڕجوو بکەین
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
noبۆچوون

 

موحەمەد جەواد زەریف دانوستانی نێوان خۆی و هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانی بە جدی نێودێر کرد و گووتی ئێران پێشوازی دەکات لە ڕۆڵگێرانی ئاڵمان و ئەوروپا لە کەم کردنەوەی کێشەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران و ئاڵمان سەبارە بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران و چاوەڕوانییەکانی ئێران لەو ئەوروپا دانوستانیان کرد.

موحەمەد جەواد زەریف سەبارەت بەو دانیشتنە گووتی: وتووێژێکی  باشم لەگەڵ هایکۆماس سەبارەت بە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەبو. زەریف ئاماژەی بە ڕۆڵی ئاڵمان و یەکیەتی ئەوروپا لە کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و گووتی: تاران پێشوازی لەو دەستپێشخەرییانە دەکات.


هایکۆ ماس : ئێمە ناتوانین مۆعجیزە بکەین

هایکو

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندووە پاراستنی بەرجام پێویستی بەوە هەیە هەموو لایەنەکان پێبەندی بەڵێنەکانیان بن و ئاڵمان و یەکیەتی ئەوروپا هەوڵ دەدەن قەرەبووی دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام بکەنەوە. لە درێژەدا گووتی ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین لەبەر ئەوەی لایەنێک پێبەندییەکانی بە بەرجام کەم کردۆتەوە لایەنەکانی دیکەش ئەو کارە بکەن. لە درێژەدا گووتی ئێمە پێبەندین بە بەڵێنەکانمان بەڵام ناتوانین موعجیزە بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەو دانیشتنە هاوبەشەدا جەختی لەوە کردەوە زۆر بوونی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و لە دەست چوونی کۆنتڕۆلی دۆخەکە بە قازانجی هیچکەس نییە. پێموانییە زیاد بوونی ئاڵۆزییەکان و گەیشتنیان بە قۆناغی شەڕی سەربازی بە قازانجی هیچ لایەنێک بێت. هیچ کام لە وڵاتانی ئوردون، عەراق و ئیمارات خوازیاری زۆربوونی ئاڵۆزییەکان نەبوون و ئەوە ئەو پەیامەیە کە من دەمهەویست لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە بیگەیێنمە ئێران.


زەریف: کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان بەستراوە بە کۆتایی هاتنی شەڕی ئابوری ئەمریکا

جججج

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی قسەکانی هایکۆ ماس گووتی: تەنیا ڕێگەی کەم  بوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچە، وەستانی شەڕی ئابوری ئەمریکایە دژ بە ئێران و لە درێژەدا باسی لەوە کرد پێشنیاری ئێران بۆ پێکهێنانی کۆڕی دانوستانە ناوچەییەکان هەروا لە جێی خۆیەتی. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زەریف ڕایگەیاند، ئەوانەی پشتیوانی لە شەڕی ئابوری دژی خەڵکی ئێران دەکەن نابێ چاوەڕوانی ئەوەیان هەبێ پارێزراو بن. ئەگەر وابڕیار بێ باسی ڕەفتاری قەیران خوڵقێن بکەین ئەوە خەڵکی دیکە دەبێ وەڵام بداتەوە. ئێمە حەوت هەزار ساڵە لێرەین و ئەو خەڵکەی دیکە لە کوێوە هاتووە؟


موحەمەد جەود زەریف: ئەنجام دانی گفتوگۆ پێوەستە بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی پێشوو

23232

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە ئەنجام دانی ڕێککەوتنێکی نوێ پێوەستە بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی پێشوو و لە وەڵامی هەواڵنێری شپیگێل سەبارەت بە ئەگەری دانوستان لەسەر بەرنامەی مووشەکی گووتی: دوو خاڵ گرینگە، یەکەم ئەوەیکە ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەیە بەرهەمی دوو ساڵ دانوستان و ١٢ ساڵ کاری دیپلۆماسییە. ئاخۆ ئەو ڕێککەوتنەیان جێبەجێ کرد کە داوای دانوستانی نوێ دەکەن؟ دووهەم خاڵ ئەوەیە ئێران دەستپێشخەری هیچ شەڕێک نەبووە و نابێ بەڵام ئەگەر کەسێک شەڕ دژی ئێمە دەست پێبکات، بۆخۆی کۆتایی پێ ناهێنێت.