بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەفغانستان: تا ٤ مانگی تر پشتی تاڵیبان دەشکێنین

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەفغانستان: تا ٤ مانگی تر پشتی تاڵیبان دەشکێنین
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ڕاپۆڕتی طلوع نیوز حەمدوڵلا موحیب، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی سەرکۆماری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە هێزە دەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە هەتا چوار مانگی داهاتوو پشتی تاڵیبان لە مەیدانەکانی شەڕدا دەشکێنن. حەمدوڵلا موحیب لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی: بە بێ پشتیوانی پاکستان تاڵیبان یەک ڕۆژیش بەرگەی شەڕ ناگرێت.

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەفغانستان لە درێژەدا گووتویەتی: بۆمبەستی شەڕ کۆتایی پێهاتووە و بە بڕوای من ئەگەر چوار مانگ بتوانین ئەو دۆخە درێژە پێبدەین پشتی تاڵیبان دەشکێنین. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی: تاڵیبان تەنانەت توانایی دابین کردنی پوڵی سەفەرەکانی بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی ئاشتی نییە.
سەبارەت بە ڕۆڵی پاکستان لە شەڕی ئەفغانستان گووتی: تا ئەو کاتەی ئێمە باس لە نیگەرانییەکانی پاکستان نەکەین و وەڵامیان نەدەینەوە، ناکرێ ئاشتی درووست بێت و ئاماژەی بەوەش کرد، ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لە ڕەفتاری پاکستان لە بەرامبەر ئەفغانستاندا پێکهاتووە.

حەمدوڵلا موحیب، ئاماژەی بە هەوڵەکانی زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا کرد و بە ناکام نێودێری کرد. ئەوە لە کاتێکدایە خەلیلزاد شەوی یەکشەممە بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانستان گەیشتە کابول. زالمای خەلیلزاد تا ئێستا شەش خوولی دانوستان بە مەبەستی چێکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان ئەنجام داوە.