بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوڕەکەى خامنەیی بۆ لابردنى عەبادى لە بەغدایە

مجتبی خامنەای در بغداد با هدف کودتای سیاسی علیە حیدر عبادی!
کۆمارى ئیسلامى هەموو تواناى خۆى لە دانانى حکومەتى دەستەمۆى خۆى لە بەغدا خستووەتە گەڕ
posted onAugust 20, 2018
noبۆچوون

 

بەرپرسێکى شێعە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "سەرکەوتنى موجتەبا خامنەیی لە عێراق، ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ سەرخستنى کودەتا لە ئێران.

 

سەرچاوەکەى تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى لە بەغداوە باسى لەوە کرد، لە پێنجەمین ڕۆژى سەفەرى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران، موجتەباى کوڕى خامنەییش گەیشتووەتە پاپتەختى بەغدا بۆ ئەوەى لەگەڵ سەرکردەکانى حەشدى شەعبی و حیزبی دەعوە و ڕێکخراوى بەدر و گرووپە پاشکۆ و بەستراوەکانى کۆمارى ئیسلامى دابنیشێت و گفتوگۆ بکات.

 

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانیەتییەک لە گرووپە نێزیکەکانى خۆى، موقتەدا سەدرى سەرۆکى جووڵانەوەى سەدر و هاوپەیمانى سائیرون گەیشتە بەغدا. بە قسەى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى "هاوپەیمانى شێعەى سائیرون بە سەرۆکایەتى سەدر لەگەڵ هاوپەیمانى شێعەى حیکمە بە سەرۆکایەتى عەمار حەکیم و هاوپەیمانى شێعەى نەسر بە سەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى و هاوپەیمانى سیکۆلارى وەتەنیە بە سەرۆکایەتى ئەیاد عەلاوى دژ بە ئێران گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و هاوپەیمانیەتییەک و ئێستا چاوەڕوانى کوردەکان دەکەن کە بۆ گەیشتنە ١٦٥ کورسى پێویست بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

 

 موجتەبا خامنەیی وەک کوڕ و نوێنەرى تامولئیختیارى ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ قاسم سولەیمانى و محەمەد کەوسەرانى سەرکردەیەکى حیزبوڵاى لوبنان و بە خەرجکردنى ملیۆنان دۆلارى خەڵکى ئێران لە نێو نوێنەرانى شێعەى عێراقى، لە هەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانیەتییەکى بەهێزن دژ بە ئەمریکا و نێزیک لە ئێران لە نێو عێراقدا.

 

نها نوێنەرى کورد و سونییەکان، ڕۆڵێکى یەکلاکەرەوەیان هەیە. موجتەبا خامنەیی و قاسم سولەیمانى لە ڕێگەى نورى مالیکییەوە بەڵێنى ئەوەیان بە کەمینەى سونییەکان داوە کە حەشدى شەعبی لە ناوچە سووننى نشینەکان دەکشێننەوە و کاروبارى ئیدارى ناوچەکەیان دەدەنەوە دەستى خۆیان و هەروەها بە کوردەکانیشیان گوتووە کە بودجەى هەرێمى کوردستان بە شێوەى ڕێک و بەردەوام دەنێرن و دەسەڵاتى زیاتریان لە بەغدا پێ دەدەن.

 

 بە قسەى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى لە بەغدا، تیمى نوێنەرایەنى کۆمارى ئیسلامى بە سەرۆکایەتى موجتەبا خانمنەیی بە شێوەى جیا لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکى هاوپەیمانیەتییە شێعەکان و بەرپرسانى کورد و سووننى دیداریان کردووە و بە بەڵێنى پارەیەکى زۆر هەوڵى ئەوەیان داوە دژى موقتەدا سەدر بکەون کە بەڵێنى ئەوەى داوە عێراق لە دەستى خۆتێهەڵقورتاندنەکانى کۆمارى ئیسلامى و ئەمریکا ڕزگار بکات.

 

لە لایەکى دیکەوە ڕۆڵى کاریگەرى موجتەبا خامنەیی لە پرسى عێراق، بوارخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەى ئەم کوڕەى جێگەى باوکى بگرێتەوە.

 

سەرچاوەیەکى ئاڤاتودەى لە نێو هاوپەیمانى سائیرون باسى لەوە کردووە "ئێران هەموو هەوڵى خۆى خستووەتەوە گەڕ بۆ ئەوەى عەبادى نەبێتەوە سەرۆکوەزرانى عێراق" و سەرکەوتن لەم هەوڵانەیش سەرکەوتنە بۆ موجتەبا خامنەیی لە نێو کۆمارى ئیسلامى.