بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل: کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی هاوکاری دیپلۆماتیک چەکی بۆ حیزبوڵا دەنارد

ئیسرائیل: کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی هاوکاری دیپلۆماتیک چەکی بۆ حیزبوڵا دەنارد
AvaToday caption
posted onJune 3, 2019
noبۆچوون

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتویەتی: کۆماری ئیسلامی ساڵانە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا بۆ حزبوڵلای لوبنانی ناردووە.

 

بە گووتەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار و لە ژێر ناوی هاوکاری دیپلۆماتیک بۆ لوبنان و حیزبوڵا دەنێرێت. نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە هەموو ئەو پوڵانەی کۆماری ئیسلامی بۆ پتر کردنی ئاگری شەڕی بێ کۆتایی خۆی و هێزەکانی خەرج کراوە و تێگەیشتن لەو پرسە هۆکارێکی سەرەکی نزیکبوونەوەی دووبارەی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە.

لە کاتی دانیشتنی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لە حەوتووی ڕابردوودا و لە عەرەبستان، شای ئەو وڵاتە ڕەخنەی لە چالاکییەکانی ئێران لە ناوچە و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە گرتبوو. پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو بە هۆی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی دۆخی ماڵی حیزبوڵا باش نییە و "کاسەی سواڵی" دەست داوەتێ.

هەر لەم پەیوەندییەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندبوو کە لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامی بە ناچاری هێندێک لە هێزەکانی حزبوڵلای لە سوریە کشاندۆتەوە.