بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گۆڵف نیوز: زەریف، پێشنیارەکەت کڕیاری نییە

گۆڵف نیوز: زەریف، پێشنیارەکەت کڕیاری نییە
AvaToday caption
posted onMay 28, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژنامەی گۆڵف نیوز لە وەڵامی پێشنیاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ پەیمانی ناوچەیی "هێرشنەکردنە سەریەکتری وڵاتان" نووسی: سپاس ئاغای زەریف، پێشنیاری ڕژیمی ئێران قەبوڵ ناکرێت.

 

گۆڵف نیوز: ئەگەری هەیە زەریف وای بیر کردبێتەوە وڵاتانی ناوچە ئەوەندە ساکارن کە دوای دەیان دەسڕێژی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕژیمی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچە، باوەڕ بە نییەتی خێرخوازانەکانی ئێران دەکەن.

لە درێژەدا نووسیویەتی: ڕژیمی تاران کە ئێستا لە ژێر هەرەشەی ئەمریکادایە، ڕووی هێناوەتە دراوسێکانی بۆ ئەوەی ڕزگاری بکەن. ئەو کارەی دەبێ زەریف بیکات ئەوەیە کە چاوێک لە دەوروبەری وڵاتانی عەرەبی بکات و شوێنپێی دەستێوەردانەکانی لە هەموو جێگەیەک ببینێت. لە یەمەن، عەراق، سوریە و لوبنان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە گروپە ملیشیا تووندڕەوەکان کردووە و ئەوانی وەک کەرسەیەک بە ئاراستەی سیاسەتە ناوچەیی خۆی و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بەکار هێناوە.

گۆڵف نیوز لە درێژەدا نووسیویەتی: نا ئاغای زەریف  گەڵاڵەی ئێوە کڕیاری نییە و واباشترە کۆماری ئیسلامی کار لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی بکات.