بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپاى پاسداران هێرشى کردە سەر پێشمەرگەکانی حدکا 

سوپاى پاسداران هێرشى کردە سەر پێشمەرگەکانی حدکا 
پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون!
posted onAugust 11, 2018
noبۆچوون


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٠ی پووشپەڕ، لە بەرزاییەکانی کێلەشین ـى سەر بە شارى شنو، زیاتر لە دووسەد کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و لە شەڕێکى چوار سەعاتە دا، سێ پاسدارى کۆمارى ئیسلامى کوژران و هەشت پێشمەرگەی حدکا شەهید بوون.
 
بە پێ هەوڵی گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودی، دوو کەسی کوردی سەر بە سوپاى پاسداران بۆ دۆزینەوەی شوێنی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێرانى، هاوکار و ڕێدۆزەرەوەى هێزەکانى سەر بە سوپاى پاسداران بوونە.

سەبارەت بەم هەواڵە، سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە "سوپا، تیمێکی تیرۆریستی لە نێو بردووە کە سەر بە ئیستیکباری جیهانی بوون و هەوڵیان داوە بێنە نێو وڵات (ئێران)"، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشمەرگەکانی حدکا لە نێوخوی ڕۆژهەڵات سەرقاڵی چالاکی سیاسی و تەبیلیغاتی بوونە و هیچ جورە چالاکییەکی چەکدارییان نەبووە. لە بەرامبەردا تا ئێستا بە فەرمى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران ئەم هەواڵەى پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئەندامێکى سەرکردایەتى ئەم حیزبە بە تۆڕى میدییی ئاڤاتودەى گوت "ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ هەبووە"، بەڵام باسى وردەکارى دیکەى نەکرد.

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سوپاى پاسداران لە هەوڵی ئەوەدان بە بیانووی بوونی پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکان، فەزاى شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات ئەمنیەتی بکەن.