بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فێدریکا موگرینی داوا خۆبواردن لە زیادکردنی کێشە لەگەڵ ئێران دەکات

فێدریکا موگرینی داوا خۆبواردن لە زیادکردنی کێشە لەگەڵ ئێران دەکات
AvaToday caption
posted onMay 13, 2019
noبۆچوون

 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەروپا پێش دەستپێبوونی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکیەتی  ئەوروپا گووتی ئەو یەکیەتیە بە هەموو ئەو ئامرازانەی لە دەستی دایە پشتگیری ئەو ڕێککەوتنە دەکات.

 

موگرینی بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی ئێران گووتی: ئێمە بە تەواوەتی پشتگیری بەرجام دەکەین. گوتیشی ئەوڕۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، ئالمان و فەڕانسە لەو پێوەندییەدا چاوپێکەوتنم هەیە بۆ ئەوەی سەبارەت بە باشترین ڕێکارەکان سەبارەت بە جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی قسە بکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە گۆڕینی بەرنامەی پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەفەری لە پێشدا ڕانەگەیەندراوی ناوبراو کرد بۆ بروکسێل و گووتی: ئێمە دۆینێ شەو ئاگادار کراین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرنامەی سەفەری خۆی گۆڕیوە و دێتە بروکسێل. ئێمە ئەوڕۆ سەرقاڵ دەبین . ئێستا بەرنامەی چاوپێکەوتنێک دیاری نەکراوە، دەبێ بزانین دەتوانین کاتێک بۆ دیدارە دابین بکەین یاخود نا. هەڵبەت ئێمە هەموو کات پێشوازی لە جەنابیان دەکەین بەڵام ئێستا بەرنامەیەکی دەقیقمان نییە.

فێدریکا موگرینی بە باس کردنی ئەوەی دانوستان باشترین ڕێگە چارەیە بۆ چارەسەری کێشەکان گووتی: بەرجام یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەمنیەتی ئیمەیە. ئەگەرچی جیاوازی بیروڕای زۆرمان لەگەڵ ئێران نییە بەڵام بە تەواوەتی پشگیری ئەو ڕێککەوتنە دەکەین و هەوڵ دەدەین بە دانوستان پێش لە ئاڵۆز بوونی زیاتری ناوچەکە بگرین.