بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران
AvaToday caption
posted onMay 4, 2019
noبۆچوون

 

هاوکات لەگەل تەواوبوونی ماوەی لێخۆشبوونە کاتییەکانی ئەمریکا بۆ درێژەی هاوکاری ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی وڵاتان لە گەڵ ئێران، واشنگتۆن ئاشکرای کرد گەمارۆی نوێ دەخرێتە سەر بەرنامەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەرجۆرە هاوکارییەک لە لایەن وڵاتانی سێیەم لە بواری گەشەپێدان بە بنکەی ناوەکی بوشێهر یاخود ڕاگواستنی ئۆرانیۆمی پیتێنراو و ئاوی قورس بۆ دەرەوەی ئێران دەتوانێ ببێتە هۆی گەمارۆخستنە سەر ئەو وڵاتانە. لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی ترامپ هەروا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی ئەو کارانە دەزانێ کە بە هەڕەشە لەسەر ناوچەکە دێنە ئەژمار و خەسار بە خەلکی ئێران دەگەیێنن. ئەو سیاسەتە گەمارۆخستنە سەر هە ڕێگەیەک دەگرێتەوە کە ببێتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێ "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەت و بە درووستکردنی گوشارێکی زۆر لەسەر ئێران بۆ پێشگرتن لە چالاکییە تێکدەرانەکانی ئەو وڵاتە تەگەرەی زۆرتر دەخاتە سەر بەرنامەی ناوەکی ئێران". ئەو ڕاگەیەندراوە بە ئاماژەدان بەوەی بەپێی بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەو وڵاتە وەک کۆسپێک دەمێنێتەوە لەسەر ڕێگەی ئەو گەڵاڵانەی دەبنە هۆی گەڕانەوەی ئێران بۆ پڕۆژەکانی درووستکردنی چەکی ناوەکی.

لە درێژەی ئەو بەشەدا و سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران نووسیویەتی "سیاسەتی ئێمە درێژەدانە بە چاوەدێری کردنی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی، کەمبوونەوەی مەترسییەکانی بڵاوکردنەوە، پێشگرتن بە ئێران بۆ ئەوەی لە کاتێکی کەمدا دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و پێشگرتن لە دووبارە درووستکردنەوەی ئەو دامەزراوە ئەتۆمیانەی کە بۆ چالاکی هەستیار بە کار دێن".

ئەمریکا و ئێران