بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دامەزراوە حوکمییەکان گوێ بە توێژینەوەی زانکۆکان سەبارەت بە لافاو نادەن

دامەزراوە حوکمییەکان گوێ بە توێژینەوەی زانکۆکان سەبارەت بە لافاو نادەن
AvaToday caption
posted onApril 30, 2019
noبۆچوون

 

جێگری توێژینەوەی وەزارەتی زانست ڕایگەیاند "پسپۆڕان سەبارەت بە لافاو ئاگادارییان بە دامەزراوە حوکمییەکان دابوو، بەڵام کەس گوێ بە لێکۆڵینەکان نادا"، پسپۆڕەکان دەڵێن ئاستی بەفربارین لە ئێراندا دابەزیوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارانێک کە لافاوی بەدواوە بێت.

 

مەسعوود بروومەند جێگری توێژینەوەی وەزارەتی زانست بە هەواڵدەری ئیسنای گوتووە: لێکۆڵینەوەی زۆر سەبارەت بە کەش و هەوا ئەنجام دراوە بەڵام یان ناهێڵن دەرەنجامەکەیان بگاتە دەستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان یان ئەگەر بگاتە دەستیشیان سوودى لێوەرناگرن. بروومەند گوتیشی "لێکۆڵینەوەکان بە هاریکاری لەگەڵ دامەزراوە حوکمییەکان و بەپێ پێداویستییەکانی ئەوان ئەنجام دەدرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە دەرەنجامی توێژینەوەکان تا چ ڕادەیەک بەڕێوە دەچێت".

پسپۆڕانى ژینگەیی پێشتر بەدەیان جار سەبارەت بە بەڕێوەبەری دروستی سەرچاوە ئاوییەکان، سازکردنی ماڵ لە لێواری ڕووبار و چۆمەکان، دروستکردنی بەنداوگەلێک کە دوورە لە چوارچێوەی ستانداردی جیهانی و ...  هۆشدارییان دابووە دەزگا حوکمییەکان. بە وتەی یەکێک پسپۆڕانى بواری ئاو "یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکەی لافاوی ئێران وشکبوونی لەڕابەدەری زەوی بەهۆی بەڕێوەبەریی هەڵەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە کە بە بڕینی دارەکان و لەناوبردنی دارستان و کەڵکوەرگرتنی زۆر لە ئاوی ژێرزەوی، ئەو بەیسەی  پێک هێناوە تا ئاوی باران دەرفەتی ڕۆییشتنە نێو خاکی نەبێت و ببێتە لافاو".

لافاووووو

هەروەها کەیومەرس حاجیزادە بەڕێوەبەری گشتی قەیرانی پارێزگای خووزستان بە هەواڵدەری ئیسنای گوتووە "دۆخی پارێزگای خووزستان هێشتا قەیراناوییە. خەسارێکی زۆر و بەربڵاو بە بەشی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی، ژێرخانەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و ماڵ و سامانی خەڵک کەوتووە کە کۆی ئەمانە دەبێتە ۱۳هەزار ملیار تمەن خەسار بۆ ئەم پارێزگایە، لە کاتێکدا بوودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ بەگشتی بۆ ئەمساڵ ۲٤۰۰ ملیار تمەن بووە، واتا خەساری پارێزگای خووزستان لە لافاوەکە ٦ ئەوەندەی بوودجەی گشتی ئێران لەبەشی کشتوکاڵە".

ئەم هەموو خەسارە  لەکاتێکدا لەخەڵک کەوتووە کە دامەزراوە حوکمییەکان دەیانتوانی بەپێ ئەو توێژینەوە زانستییانە کە زووتر کرابوو و ئاگاداربوون لە هاتنی لافاو، پێش لە بەشێکی زۆر لەم خەسارە بگرن.

کۆماری ئیسلامی بەرپرسە لە هەموو ئەم نەهامەتی و قەیرانانە کە تووشی خەڵک دەبن. چل ساڵە بە بەڕێوەبەری هەڵە و خەرجکردنی سامانی خەڵک لە وڵاتانی دیکە لە بەرژەوەندی مانەوەی دەسەڵاتەکەی کاردەکات و ژینگەی ئێرانی بەرەو ڕووخان و تیاچوون بردووە. ئەوسا بە کوشتن و گرتنى ژینگەپارێزان ڕێگای لە زانیاری زانستی لە دۆخی ژینگەی ئێران گرتووە.

بوومەلەرزە