بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێ ملیۆن و نیو کرێکارى پێناسەنەکراو دەستکەوتێکى دیکەى کۆماری ئیسلامی

سێ ملیۆن و نیو کرێکارى پێناسەنەکراو دەستکەوتێکى دیکەى کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onApril 30, 2019
noبۆچوون

 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شورای ئیسلامی کار ڕایگەیاند "بەپێ ئامارە فەرمییەکان ٣.٥ ملیۆن کرێکاری پێناسەنەکراو لەئێراندا هەیە کە بە کەمترین حەقدەست و بەبێ بیمە خەریکی کارن". بەوتەی ئەم چالاکی کرێکارە، کرێکارانی پێناسەنەکراو لە هیچ شوێنێکدا باسیان لێنەکراوە و لە چاوەدێری و بیمە و مافی کرێکاران بێبەشن و لە لایەن کەسانیتر دەچەوسێنەوە"

 

بەوتەی عەلی خودایی ، پەرەسەندنی ڕێککەوتنامەی کاتی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانە کە بەرهەمی یاسای ناتەوای کارە و  هەڵکشانی ڕێژەی زۆری کرێکارانیش ئاکامی بۆشایی یاسایێکی قورس و پتەو لە ئێراندایە. سەندیکای کرێکاران پاش دامەزرانی کۆماری ئیسلامی، بەو شێوەیە کە هەبوو هەڵوەشێنرایەوە و ئاستی دەسەڵات و چالاکیان بەتەواوی دابەزێنراو و زۆرێک لە چالاکانی کرێکاران دەسبەسەرکران . هەر ئەمەش یەکەم خەساری گەورە بوو کە کۆماری ئیسلامی دەسبەجێ بەم چینە لە کۆمەڵگای دا.

لە مانگی ڕێبەندانی ۹۷، شەست کەس لە نوێنەرانی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی گەڵاڵەیەکیان خستەبەر باس کە بەپێ ئەوە گەڵاڵە "ئاستێک بۆ حەقدەستی کرێکاران دیاری ناکرێت و کەمترین حەقدەست بۆ کرێکار کە دەبێ بە شێوەی یاسایی دیاری بکرێت، دەسڕێتەوە و مافی بیمە و پێداویستییەکانی دیکەی کرێکاران بەپێ ڕێککەوتنی نێوان کرێکار و خاوەنکار دیاری دەکرێت".

کرێکار

ئەم گەڵاڵە دژایەتی زۆرێک لە چالاکانی کرێکاری بە داوە بوو، بەپێ قسەی یەکێک لە چالاکی کرێکاران "ئەم پێشنیارە ئەگەر پەسەند بکرێت یاسایەکی دژ بە کرێکارانە کە لەپێناو چەوسانەوەی زیاتری ئەم چینە و پەرەدان بە هەژاریدایە". لەدۆخی ئێستا کە ۲٦ ٪ ی لاوانی ئێران بێکارن و ۷۰٪ی کرێکاران لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەهادان، پەسەندکردنی ئاوا یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەکەى کۆمارى ئیسلامییەوە، قووڵکردنی زامی خەڵکی ئێرانە.

لە کاتێکدا کە کەمترین حەقدەستی کرێکارێک بۆ ئەوەی کە سەرەکیترین پێداویستییەکانی دابین بکا دەبێ ۳ ملیۆن و ۷۰۰ هەزار تمەن بێت، نوێنەرانی ئێران گەڵاڵەیەک ئاراستەی پەڕلەمان دەکەن کە دژ بە یاسای مافی خوارترین چینی کۆمەڵگایە.  بەپێ وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی حەقدەستی باڵای شوراکان "توانایی کڕینی کرێکاران لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو ۹۰٪ دابەزیوە".