بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆشداری ئێران: هاوکارى ئەمریکییەکان مەکەن!

هشدار ایران: با آمریکاییها همکاری نکنید!
پەیامى ئاشکراى کۆمارى ئیسلامى بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان: ئەگەر کوردستان ئارام نەبێت، هەولێریش ئارام نابێت!
posted onJuly 23, 2018
noبۆچوون


ئەمڕۆ سەعات ٨ى بەیانى دووشەممە، سێ کەسى خوار تەمەن ٢٥ ساڵ بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر باڵەخانەى پارێزگاى هەولێرى باشوورى هەرێمى کوردستان و پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەند ساعەتە هەر سێ کەسەکە کوژران، لەم هێرشەکردنەشدا خزمەتگوزارێک کوژرا و سێ پۆلیس و فەرمانبەرێک بریندار بوون.

 

یەکێک لە تیرۆریستەکان کوڕی ئەفسەرێکى هێزەکانى زێرەڤانییە، واتە باوکى یەکێکە لە پێشمەرگەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق. بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، ئەم سێ تیرۆریستە ئیسلامگەرایە لە ناوچەى پێنجوێنى کوردستان عێراق لەگەڵ گرووپێک کە خۆیان بە ئەنسار ناساندووە، ڕاهێنانیان بینیوە و لە هەولێر لەگەڵ کەسێک بە ناوى سەلیم شووشکەیی لە پەیوەندیدا بوونە.  سەلیم شووشکەیی ئەندامى خوولى پێشووى پەرلەمانى عێراق بوو کە لەم دواییە سەفەرێکى هەبووە بۆ ئێران و ئێستایش لە بەغدایە.

 

گرووپى ئەنسار لە لایەن ئیتلاعاتى قەرارگاى حەمزەى سەیدولشوهەدا دامەزرێنراوە، ئەندامانى ئەم گرووپە لە ئەندامانى پێشووى داعش و سەلەفییە توندئاژۆکان پێ دین. ئەم گرووپە بە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆیەک کە لە خاکى سوریە و ناوچەى لازقیە وێنە گیراوە کە لە بن دەسەڵاتى بەشار ئەسەدە، کەچى ڕایان گەیاند لە سنوورى ڕۆژهەڵات و باشوورى کوردستان گیراوە و لەو ناوچەیە ئامادەییان هەیە.

 

لە ڕێکەوتى ٧ى جوڵاى لە بەرنامەیەکى زیندوو عەلى جەوانمەردى دامەزرێنەرى تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى لەبارەى ئامادەیی و ئامادەسازى ئەم گرووپەوە هەواڵى بڵاو کردەوە کە لە پاش ئەم هەواڵە ڤیدیۆکەى بڵاو دەکرێتەوە.


سەرچاوەیەک لە هەرێمى کوردستانى عێراق کە نەیویست ناوەکەى لەم هەواڵەدا بهێنرێت، بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت: چەند حەوتوو پێشتر چەند کەس لە سوپاى قودس هۆشدارییان دابووە پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى مەسعود بارزانى کە:
▫️  نابێت هەواڵ دژى کۆمارى ئیسلامى لە ڕاگەیاندنەکانى هەولێر بڵاو بکرێتەوە.
▫️  نابێت بە هیچ شێوەیەک دیموکرات و کۆمەڵەکان چالاکییان هەبێت.
▫️  ئەگەر هەر چالاکییەکانیان لە نێوخۆى ئێران هەبێت، هەولێر دەکەوێتە بەردەم هێرشى تیرۆریستى.
▫️ نابێت  پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق ڕێگە بدات بە دژەکانى کۆمارى ئیسلامى (بە قسەى خۆیان ئەوانەى کە ئەمریکا و ئیسرائیل پاڵپشتییان لێ دەکات) لە هەولێرەوە چالاکى ڕاگەیاندن و پڕوپاگندەییان هەبێت.

 

بە پێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، سەرکردەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بە کۆمارى ئیسلامییان گوتووە "ناتوانن چالاکى ئەو حزبە کوردیانەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن و بێلایەن دەبن لە نێوان مشتومڕەکانى نێو ئەمریکا و ئێران".

 

هێرشى تیرۆریستى کۆمارى ئیسلامى لە هەولێر پەیامێکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کە کوردەکان بە هاوپەیمانێکى باشى ئەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێن و گرووپەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى دەتوانن بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان بخەنە ژێر مەترسییەوە و هاوکاتیش پەیامێکە بۆ سعودییەکان کە هەر ئەمڕۆ شاندێکى باڵاى ئابوورى و سیاسى عەرەبستانى سعودیە گەیشتوونەتە شارى هەولێر. 

 

ڕۆژى یەکشەممە دۆناڵد ترامپ ـى سەرۆککۆمارى ئەمریکا لە وەڵامى هەڕەشەکانى حەسەن ڕۆحانى تویتێکى بڵاو کردەوە و نووسى کە هەرگیز هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن دەنا چارەنووستان وەک ئەو ژمارەى کەمەى مێژوو دەبێت کە لەنێو چوون.