بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەردەوامى  ئەم دۆخەى ئێران توندوتیژى و ناڕەزایەتى بەدواوەیە

بەردەوامى  ئەم دۆخەى ئێران توندوتیژى و ناڕەزایەتى بەدواوەیە
خەڵک ماندوو بووە لە دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى هەر بۆیە ئامادەیە بۆ درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان
دەسەڵاتدارانی ئێران ترسیان لە دووبارەبوونەوەی سەرهەڵدانەکانی بەفرانبار هەیە
posted onJuly 19, 2018
noبۆچوون

 

"پێویستە بەڕێوەبەری شارەکان بۆ هەموو قەیرانێک ئامادە بن و گریمانەى ئەوە هەیە لە مانگی بەفرانبار ڕووداوی گەورەتر ڕوو بدات"، ئەمە لێداونى موحسێنی هاشمی سەرۆکی ئەنجوومەنى شارى تارانە.

 

موحسێنی هاشمی لە ساتى باسکردنى قەیرانەکانی ساڵانى شەستەکان و تەواوبوونی شەڕی ئێران و عێراق گووتی "ئێستا ئێران لەگەڵ قەیرانی جددیتر ڕووبەڕوویە و بەردەوامی ئەو دۆخە گوشارێکی زۆری بۆ سەر خەڵکی هەژاری ئێران درووست کردووە".

سەرهەڵدانەکانی بەفرانبار هیچ پەیوەندییەکى بە هەژارییەوە نەبوو!

سەرهەڵدانەکانی بەفرانبار هیچ پەیوەندییەکى بە هەژارییەوە نەبوو!

 

موحسێن هاشمی کە کوڕی هاشمی ڕەفسەنجانییە باسی گەندەڵی و خواردنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان لە لایەن بەرپرسانەوە دەکات و دەڵێ ئابلۆقەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و دەوڵەتە عەڕەبییەکان هۆکاری تەشەنەکردنی ناڕەزایەتییەکانن. ئەو کوڕەی ڕەفسەنجانی بە وەبیرهێنانەوەی ڕووداوەکانی ساڵی ٨٨ و دەرکەوتەکانی دەڵێ "ئەو پرسە هەروا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە".

 

ناوبراو باسیش لەوە کردووە کە نەبوونی ئاو و قەیرانی خۆڵبارین لەسەر هەموو کێشەکانی دیکە ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ڕووداوەکانی مانگی بەفرانبار خەڵک بێتەوە سەر شەقام.

 

لە مانگی بەفرانباری ڕابردوودا بە هۆی گرانبوونی شتومەک و دۆشدامانى خەڵکى لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان، زنجیرە چالاکییەکی ناڕەزایەتی پتر لە ١٠٠ شاری ئێرانی گرتەوە کە تێیدا چەندین کەس کووژران و بە سەدان کەس دەستبەسەر و لە نێو گرتوخانەکاندا ناچار بە خۆکووشتن کران.