بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێشوازی عەڕەبستان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژ نەکردنەوەی لێخۆش بوونە کاتییەکان

پێشوازی عەڕەبستان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژ نەکردنەوەی لێخۆش بوونە کاتییەکان
AvaToday caption
posted onApril 23, 2019
noبۆچوون

 

برایم ئەلعاسف، وەزیری دەرەوەی عەڕەبستانی سعودی پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژ نەکردنەوەی لێخۆش بوونەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران کرد و ئەوەی بە هەنگاوێکی پێویست بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سیاسەتە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی زانی.

 

بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، ئەلعەساف وێرای پێشوازی لەو بڕیارە گوتی کە وەها هەنگاوێک بۆ بە گژدا هاتنەوەی سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە و پشتیوانییەکانیئ لە گرووپە تیرۆریستییەکان پێویستە. پێشتر وەزیری وزەی عەڕەبستان لە دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژ نەکردنەوەی کاتی لێخۆش بوونەکان ڕایگەیاندبوو کە ئەو وڵاتە وێرای هاوپەیمانەکانی هەوڵی دابین کردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی دوونیا دەدات.

کۆشکی سپی ڕۆژی دوشەممە ٢ گوڵان لە ڕاگەیەندروێکدا بڵاوی کردبۆوە کە ترامپ بڕیاری داوە لێخۆش بوونی کاتی گەمارۆکان بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ نەکاتەوە. ئەو بڕیارانە بۆ بە سیفر گەیاندنی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێرانە و سەرەکیترین سەرچاوەی داهاتی ڕژیمی دەبەسترێت. شایانی باسە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمریکا فەرماندەکانی سوپای پاسداران جارێکی دیکە لە ئەگری ڕێگری کردن لە ناردنی نەوتی ئێران لە گەرووی هورموزەوە هەڕەشەی داخستنی گەرووەکە دەکەن.

لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورموز لە لایەن کۆماری ئیسلامی بە تووندترین شێوە دژی دەوەستینەوە.