بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب

دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب
AvaToday caption
حەپسە خانی نەقیب یەکەمین قوتابخانەی کوردی تایبەت بە ئافرەتانی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.
posted onApril 20, 2019
noبۆچوون

 

ساڵی ١٩٣٠ یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە سەرۆکایەتی حەپسە خانی نەقیب دامەزراوە.

حەپسە خان ساڵی ١٩٣٠ نامەیەکی سیاسی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێف نووسی و ڕاشکاوانە داوای مافی کوردی کرد لە سەر خاکی کوردستان.
حەپسە خانی نەقیب ژمێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنان بوو و ئامۆزای شێخ مەحمودی حەفید و هاوسەری شێخ قادری حەفید بوو.

ساڵی ١٩٢٣ کە سمکۆی شکاک هاتە سلێمانی و پێشوازی لێکرا ژنانی سلێمانی بە کاریگەری حەپسە خان ڕۆڵی بەرچاویان گێرا و ڕژانە سەر شەقامەکان.

کاتێک کە کۆماری کوردستان دامەزرا حەپسە خان بە هەموو تواناوە یارمەتی دارایی کۆمار و پێشەوا قازی کرد و پێشەوا سوپاسنامەیەکی بۆ نارد و ڕێزی تایبەتی لێنا.

حەپسە خان لە تەمەنی ٦٢ ساڵی لە ڕۆژی ١٢ خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٣ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی کرد و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

حەپسەخان