بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بنەماڵەکەی عومەر بەشیر لە لایەن ئەرتەشەوە دەستبەسەر کران

بنەماڵەکەی عومەر بەشیر لە لایەن ئەرتەشەوە دەستبەسەر کران
AvaToday caption
posted onApril 18, 2019
noبۆچوون

 

دوو برای عومەر ئەلبەشیر سەرکۆماری لەسەرکارلادراوی سودان بە تاوانی گەندەڵی قۆڵبەست کران، عومەر ئەلبەشیر بۆخۆشی لە گرتووخانەیەکی تەواو پارێزراو و ئەمنیەتی ڕاگیراوە.

 

یەکێک لە وتەبێژانی ئەرتەشی سودان کە ئێستا دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بە دەستەوە گرتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ خاکەلێوە ڕایگەیاند دوای تێپەڕبوونی یەک حەوتوو لە کودەتای سەربازى ئەو وڵاتە، عەبدوڵا و عەباس بەشیر دوو برای عومەر بەشیر سەرکۆماری لەسەرکارلادراوی سودان بە تاوانی گەندەڵی ماڵی قۆڵبەست کراون بە گووتەی ئەو نوێنەرەی ئەرتەشی سودان، قۆڵبەستکرانی براکانی بەشیر بەشێکە لە زنجێرە قۆڵبەستکردنەکانی ئەندامانی ڕێبەری ڕژیمی ڕووخاوی وڵاتى سودان.

لە دووشەممەی ڕابڕدووەوە، کۆمەڵێک هەواڵ لەمەڕ قۆڵبەستکرانی سەدان کەس لە ئەندامانی ڕێبەری ڕژیمی ڕووخاوی ئەو وڵاتە و حیزبی کۆنگرەی نەتەوەیی لە لایەن ئەرتەش بڵاو بووەتەوە.

 

عومەر بەشیر گوازراوەتەوە بۆ خەرتوم

سودان و ژن

دۆینێ چوارشەممە میدیاکان بڵاویان کردەوە عومەر بەشیر ڕاگوێزراوە بۆ گرتووخانەی تەواو پارێزراوی "کوبر" لە خەرتوم کە پێشتر ڕەخنەگرانی دەسەڵات لەوێدا ڕادەگیران. بە پێی ڕاپۆرتی خزمانی سەرکۆماری لەسەرکارلادراوی سودان، بەشیر لە ژێر چاوەدێرییەکی تووندی ئەمنیدا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی کوبر ڕاگیراوە.

عومەر بەشیر دوای ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی ڕابڕدوو و دوای ٣٠ ساڵ لەسەر دەسەڵات ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابڕدوو بە دەستی ئەرتەشی سودان لەسەر کار لادرا.  فەرماندەرانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە ئەنجومەنی سەربازى ئەرکی دەوڵەتی کاتی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەڕێوە دەبەن.

سەرەڕای ڕووخانی دەسەڵاتی عومەر بەشیر خۆپێشاندانی خەڵک بە مەبەستی پێکهاتنی دەوڵەتێکی مەدەنى هەروا بەردەوامە و ئەنجومەنی سەربازی سودان لە ژێر گوشارێکی زۆری خەڵکی سودانە بۆ ڕادەست کردنی دەسەڵات بە دەولەتێکی مەدەنی.

فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە کە جێبەجێکردنی بڕیاڕی دیوانی لاهە پێویستە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەوڵەتی کاتی سودان بە فەرمی ناناسن و پێویستە دەوڵەتێکی مەدەنی لە لایەن شارۆمەندانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرێت. یەکیەتی ئەوروپا بەو کارەی خۆی داواکەی یەکیەتی ئەفریقای پشتڕاست کردووەتەوە کە داوای لە خونتای سەرکردەى سەربازى کردووە دەسەڵات ڕادەستی خەڵک بکات.

شایانی باسە ئۆگاندا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دانی مافی پەنابەری بە عومەر بەشیر.