بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کرماشانییەکان ئەبووبەکر مەعرووفى لەیاد ناکەن

کرماشانییەکان ئەبووبەکر مەعرووفى لەیاد ناکەن
یارسانەکانى پارێزگاى کرماشان وەک وەفایەک بۆ ئەم پیاوە ئینساندۆستە، هزاران نەمامى بەڕوویان چاندووە و هەڵمەتەکەیان بە ناوى ئەبووبەکر مەعرووفییەوە بەڕێوە بردووە.
لە کاتى بوومەلەرزە گەورەکەى کرماشان و سەرپێڵ زەهاو کە قوربانییەکى زۆرى لێ کەوتەوە و هەزاران خانووبەرە ڕووخان، کوردەکانى شار و شارۆچکەکانى دیکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ بوومەلەرزەلێدراوان.
posted onJune 3, 2018
noبۆچوون

 

بە هۆى لاوازى و یارمەتینەدان و بەهاناوەنەچوونى کۆمارى ئیسلامى، دۆخى بوومەلەرزەلێدراوان خراپ و خراپتر بوو و دەنگى ناڕەزایەتى زۆرێک لە لێقەوماوان بەرز بووەوە، بۆیە شارە کوردییەکانى وەکو سنە و سەقز و ئیلام و ورمێ و بۆکان و مەهاباد و شنۆ و پیرانشار وسەردەشت و زۆرى تریش دەستیان بە کۆکردنەوەى کەلوپەل و هاوکارى ماددى کرد و هەر کەسەو بە پێى توانا و بە ئۆتۆمبێلى خۆى هاوکارییەکانى گەیاندە دەستى بوومەلەرزەلێدراوان، چونکە بڕوایان بە ناوەندە حکومییەکان و دامەرزاوەکانى وەک هیلالى ئەحمەر نەبوو بۆ گەیاندنى کەلوپەلەکانیان.

ئەبووبەکر مەعرووفى کە پیاوێکى بەتەمەنى دڵسۆزى بۆکانى بوو، لە کاتى گواستنەوەى کەلوپەل بۆ لێقەوماوان ئۆتۆمبێلەکەى وەرگەڕا و گیانى لەدەست دا. بۆیە ئاڤاتودەى لە کاتى هێنانەوەى تەرمەکەى هەڵمەتێکى گەورەى دەست پێ کرد تا خەڵکى وەک وەفایەک بێنە پێشوازییەوە، چونکە سوپا و ئیتلاعات دەیانهەویت ڕێگرى بکەن لە گواستنەوەى تەرمەکە تا خەڵک نەیێنە پێشوازى.

ئێستا و پاش تێپەڕینى ماوەیەکى زۆر لەسەر ئەو کارەساتەى کرماشان و سەرپێڵ زەهاو، یارسانەکانى پارێزگاى کرماشان وەک وەفایەک بۆ ئەم پیاوە ئینساندۆستە، هزاران نەمامى بەڕوویان چاندووە و هەڵمەتەکەیان بە ناوى ئەبووبەکر مەعرووفییەوە بەڕێوە بردووە.