بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئامار و زانیارى کورت لەسەر ٣٦ەمین ئۆپەراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر عەفرین

ئامار و زانیارى کورت لەسەر ٣٦ەمین ئۆپەراسیۆنى سوپاى تورکیا بۆ سەر عەفرین
posted onMarch 4, 2018
noبۆچوون

ـ ئەوڕۆ سەنتەرى شارى عەفرین بۆمباران کرا و ٥ مەحوەر لەشەڕدایە دژ بە تورکیا.

ـ هاجلەر وئەبوکابێ لە نێزیک جێندرێس گیران

ـ لە بەرى ڕاجۆر هەسەدە هێرشى کردە سەر سوپاى تورکیا و لە گوندەکانى موساکا و گرین دەیان کەس لە سوپاى تورکیا کوژران.

ـ لە هەردوو مەحوەرى جندرێش و ڕاجۆر تۆبباران و شەڕ بەردەوامە.

ـ لە گوندى دێرسێوانى زرێپۆشێکى تورکیا تەقێندرایەوە و لە گوندێی شێرایە زرێپۆشێکى تورکیا سوتێنرا.

ـ فەرماندەیەکى سوپاى ئازاد: ئێمە گوندى گەرگانمان کۆنتڕۆڵ کرد.

ـ گوندى سارا لە لایەن سوپاى تورکیا تۆپباران کرا.

ـ بە پێى ڕاگەیاندەکانى تورکیا تا ئێستا یەک ناحیە و ٣٦ گوند گیراونەتەوە.

ـ هەسەدە دەڵێت: ٨٨٩ چەکدارى سوپاى تورکیا و هاوپەیمانانى تورکیا گکوژراون.

ـ شەڕڤانانى هەسەدە لە گوندى حەکیجێ ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە سوپاى تورکیا ئەنجام دا.