بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەسەدە دواپێگەی داعشی کۆنترۆڵ کرد

هەسەدە دواهەمین پێگەی داعشی کۆنترۆڵ کردەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 23, 2019
noبۆچوون

 

گووندی باغوز، دواهەمین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە خاکی سوریە و لە نیزیک سنووری عێراق بە شێوەیەکی تەواو لە لایەن هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک (هەسەدە) گەمارۆ دراوە.

 

هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک کە بەشی زۆری هێزە کوردەکان پێکی دێنن، پێنج شەممە کۆنتڕۆڵی ئەو گووندە لە هێزەکانی داعش وەردەگرنەوە و بەو شێوە دواهەمین پێگەی ژێر دەسەڵاتی ئەو گرووپە تووندڕەوە دەکەوێتە دەستی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک. ڕۆژی چوارشەممە بە هاوکاری ئەو هێزانە، دانیشتووان و خەڵکی مەدەنی ئەو گووندە گەمارۆ دراوە شوێنی ژیانیان بە جێ هێشتووە و بەو شێوە هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک دەتوانن دواهەمین هێرشەکانی خۆیان دژی هێزەکانی داعش ئەنجام بدەن.

هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک کە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات دەڵێن ڕوون نییە ئەندامانی داعش لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە گووندەکەیان چۆل کردووە یان نا. شایانی باشە دوای تێکشکانی داعش لە سوریە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا بڕیاڕی داوە هێزە نیزامییەکانی لەو وڵاتە پاشەکشە پێ بکات.