بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وردەکارى هەواڵى کوژرانى لیدا کچێکى لاو لە مەهاباد

وردەکارى هەواڵى کوژرانى لیدا کچێکى لاو لە مەهاباد
posted onFebruary 19, 2019
noبۆچوون

 

ئاڤاتودەى:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ ڕێبەندان، لیدا ئەحمەدزادەی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکى شارى مەهاباد، لە کارەساتێکدا گیانى لەدەست دا. پێشتر تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى هەواڵەکەى لە زمانى ماڵپەڕى "هەنگاو"ـەوە بڵاو کردەوە، بەڵام لە پاش بەدواداچوون و قسەکردن لەگەڵ سەرچاوەکانمان لە مەهاباد دەرکەوت کە "ڕاستە باوکى هەڕەشەى لە کچەکەى کردووە بە هۆى پەیوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێک، بەڵام دەستى بە خوێنى کچەکەی سوور نەبووە".

سەرچاوەکەى ئاڤاتودەی گوتی "باوکى کەسێکى تووڕە بووە، هەرچەندە ئازادیشى دابووە کچەکەى"، بەڵام ئەوەشیان نەشاردەوە کە کەسێک تەلەفۆنى بۆ باوکى کردووە و پێى گوتووە کە کچەکەى لەگەڵ کوڕێک ژوانى داناوە و ئەویش لە تووڕەییان کچەکەى ناچار دەکات کە کوڕەکە بهێنێتە ماڵەکەیان، کە کوڕەکە دەهێنرێنە بەر دەرگا، "لیداش لە تاوان هەڵدێتە ژوورەوە و پڕ دەداتە تاپڕەکەى باوکى و لوولەکەى لەسەر زگى دادەنێت".

بە پێى زانیارییەکانى سەرچاوەکانمان، دایکی لیدا گوتوویەتى "هەرکە هەڵاتمە ژوورەوە بزانم کچەکەم چ دەکات، بینیم تاپڕەکەى بە زگیەوە ناوە و کە ویستم بیگەمێ بۆ ئەوەى لێی بستێنم، دەستى نا بە پەلاپیتکەوە و خۆى کوشت".

وەک یەکێک لە هاوڕێیەکانى لیدا باسى دەکات، "تەنانەت لیدا ژمارە تەلەفۆنى کوڕەکەى بە ترس و لەرزەوە داوەتە خوشکە ١٤ ساڵانەکەى بۆ ئەوەى تەلەفۆن بۆ کوڕەکە بکات و بڵێت نەیێتە بەر دەرگایان، بەڵام مامۆستاکانى قوتابخانە ڕازى نەبوونە تەلەفۆن بکەن".

توندوتیژى و پاڵپەستۆخستنە سەر لاوان بۆ بەرگرتن لە خۆشەویستى و پەیوەندیی ئاشقانە لەگەڵ یەکترى، دەبێتە هۆى ڕوودانى کارەساتى لەم شێوەیە.

لیدا ١