بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵاتى ئازادى و بەرخۆدانى فەڕەنسا درایە دەمیرتاش

خەڵاتى ئازادى و بەرخۆدانى فەڕەنسا درایە دەمیرتاش
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2019
noبۆچوون

 

خەڵاتى مۆنتلۆک کە ساڵانە و لە شارى لیۆنى فەڕەنسە بە ناوى خەڵاتى ئازادى و بەرخۆدان دەدرێتە بەرهەمێکى ئەدەبی، بۆ ئەمساڵ بەخشرایە سەلاحەدیم دەمیرتاشى هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە تورکیە لە زینداندایە.

 

ئەم خەڵاتە لەبەر کتێبی کورتەچیرۆکەکانى "سەحەر" بەخشراوەتە دەمیرتاش کە لە نێو زینداندا نووسى و پاش بڵاوکردنەوەى وەرگیڕدرایە سەر ١٢ زمانى زیندووى دونیا کە خوێنەرانى کوردیش لێى بێبەش نەبوون و لە لایەن وەرگێڕى لاوەوە "فەرهاد چۆمانى" کرایە کوردى. ئەم خەڵاتە کە ساڵانە و لەبەر ڕێزگرتن لە بەرخۆدانى شارى لیۆن بەرامبەر نازییەکان، دەبەخشرێتە بەرهەمێکى ئەدەبی، ئەم ساڵ بۆیە بەخشرایە سەلاحەدین دەمیرتاش، چونکە هەم بۆ ئازادى و بەرخۆدان کەوتووەتە زیندان و هەم بەرهەمەکەى خۆى لە نێو زینداندا نووسیوە. دەمیرتاش بە تێپەڕاندنى نووسەرەیلێکى دیارى وەک ڕۆبێرۆ ساویانۆ، ڕانا ئەحمەد، ماریا فلئۆر ئالبجکێر و عەلا ئەلعسوانى، توانى خەڵاتەکە بکاتە هى خۆى.

شایەنى باسە، "سەحەر" لە ١٦ کورتە چیرۆک پێک هاتووە کە ساڵى ٢٠١٧ى زایینى سەلاحەدین دەمیرتاش لە نێو زینداندا نووسى و پاش چاپبوونى بە کوردى وەک دووەمین کتێبی دیارى ساڵى ٢٠١٧ لە تورکیە ناسێنرا.

سەحەرى دەمیرتاش