بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بینەرانى ئاڤاتودەى لە زۆربەى ماڵپەڕە فارسیزمانەکانى دونیا زۆرترە

بینەرانى ئاڤاتودەى لە زۆربەى ماڵپەڕە فارسیزمانەکانى دونیا زۆرترە
AvaToday caption
ماڵپەڕى ئاڤاتودەى پێش ماڵپەڕى بی.بی.سی کەوتەوە
posted onFebruary 17, 2019
noبۆچوون

 

ماڵپەڕى ئاڤاتودەى کە لە جۆزەردانى ١٣٩٧ى هەتاوى بە هەردوو زمانى فارسى و کوردى دەستى بە وەشان کرد، سەرەتا لەڕووى ڕیزبەندى ماڵپەڕە پڕبینەرە جیهانییەکانەوە، لە پلەى ١٠ ملیۆنەمیندا بوو.

 

ئێستا و پاش ٨ مانگ لە کارى بەردەوام و ڕۆماڵى هەواڵەکانى تایبەت بە ڕۆژهەڵات و ئێران و دونیا و ئاشکراکردنى دەیان گەندەڵى و نهێنى تایبەت بە پێشێلکارى و سەرکوتى کۆمارى ئیسلامى و نیشاندانى ئەو بەدبەختی و نەهامەتییەى کە ڕژێم بەسەر ئێرانییەکانیدا هێناوە، پلەکەى بەرز بووەتەوە. بە پێى ئەو ڕیزبەندییەى کە لە ماڵپەڕى "ئالێکسا" نیشان دراوە کە ماڵپەڕێکە بۆ نیشاندانى ڕیزبەندى ماڵپەڕە باش و برەودار و پڕبینەرەکانى سەرتاسەرى دونیا، ماڵپەڕى ئاڤاتودەى لە ڕیزبەندى جیهانى ماڵپەڕەکانى دونیا گەیشتووەتە پلەى ١٥٥ هەزارەمین ماڵپەڕ.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕى (BBC)ى فارسى کە خۆى بە یەکێک لە لووتکەکانى میدیاى تایبەت بە ئێران دادەنێت و ملیۆنان دۆلار ساڵانە بودجە وەردەگرێت، پاش حەفتا ساڵ کارکردن، لە پلەى ٧١٤ هەزارەمینە، واتە ماڵپەڕى ئاڤاتودەى لە ڕووى زۆرى بینەرەوە، ٦٠٠ هەزار بینەرى لە ماڵپەڕى بی.بی.سی فارسى زیاترە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە لەو پلەبەندییە جیهانییەدا ئاڤاتودەی لە پلەی ١٥٥.٢٠٣ و بی.بی.سی فارسی لە پلەى ٧١٤.٦٥٦ ـدایە.

وەک تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى و وەک ماڵپەڕى ئاڤاتودەى، دەستخۆشی لە هەموو دۆستان و هاووڵاتیانمان دەکەین کە بەردەوام بینەر و پشتیوانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانمانن و وێڕای پیرۆزباییکردن لە ئێوە خوێنەران، هەوڵ دەدەین هەتا ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک لە ئێران درێژە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆڕتەکانمان بدەین.

 

ئەم سەرکەوتنە گەورەیەى ماڵپەڕى ئاڤاتودەى بۆ چى دەگەڕێتەوە؟!

یەکەم: هاوکارى هاووڵاتیانى خۆشەویست و ناردنى زانیارى لە نێوخۆ و دەرەوەى وڵات

دووەم: کارى بەردەوام و هەرڕۆژیی ئەندامانى تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى

سێیەم: بەدواداچوون بۆ زانیاریی و داتاکان و بڵاوکردنەوەیان بە زووترین کات

چوارەم: ئاشکراکردنى دەیان گەندەڵى ملیۆنى و ملیاردى لە نێو برپرسانى پلەباڵاى کۆمارى ئیسلامى

 

بەراوردى ماڵپەڕى ئاڤاتودەى و ماڵپەڕى بی.بی.سی