رۆژی چوارشەممە کاتژمێر شەش و پێنج خوولەک، ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە بە مووشەکی کەڕاڕ کرایە ئامانج، سەرەتا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار پێشمەرگە بریندار بوون، بەڵام دواتر بریندارەکان بەرز بوونەوە بۆ حەوت پێشمەرگە کە یەکێک لە پێشمەرگەکان کچ بووە.خەڵکی ناوچەکە چوون بە دەم پێشمەرگەکانەوە و بەپەلە گەیاندوونیان بە بنکەی تەندروستیی ناوچەکە.
کۆمەڵە خۆی دەڵێ: ئەم مووشەکە لە جۆری مووشەکەکانی تر جیاوازتر بووە و لەگەڵ بوردوومانکردنی فێرگەکەیان، شەپۆلێکی بەهێزی هەبووە و ئەو پێشمەرگانەی کە لە مووشەکەکە نزیک بوون و پریشکی مووشەکەکە گرتوونی.
دەڵێن "قوڕگمان دەسووتێتەوە و ماوەی چەن کاتژمێری پێ چووە هەتا بتوانن چاوەکانیان بکەنەوە و بەردەوام ئەژنۆکانیان دەلەرزی. وەک خۆیان دەڵێن: ئەم مووشەکە جیاواز بووە و گومان دەکەن چەکی قەدەغەکراوی تیدا بەکار هاتبێت وەک فسفۆڕ و شتی لەو بابەتە. هەتا ئەمرۆش دوو لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
هەر لە هەمان شوێن سێ پێشمەرگەی تر لە بوردوومانی دیکە شەهید بوون و 92 جار بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری تا درەنگانی شەویش فێرگەکە ئاگر و دوکەڵی لێ هەڵدەستا.
لایەنی تری رۆژهەڵاتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەیان بەوە کردبووە کە ئێران بە چەکی فسفۆر هێرشی کردوەتە سەریان و 9 پێشمەرگەیان بە سەختی بریندار بوون.