Ana içeriğe atla

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: گومان دەکەین ئێران لە هێرشەکەی دۆڵی ئالانە چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: گومان دەکەین ئێران لە هێرشەکەی دۆڵی ئالانە چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت، گومانمان هەیە ئێران لە هێرشەکەی دوێنێی سەر کەمپێکمان لە دۆڵی ئالانە چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت.
posted onJuly 23, 2026
noyorum

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر شەش و پێنج خوولەک، ئۆردوگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە بە مووشەکی کەڕاڕ کرایە ئامانج، سەرەتا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار پێشمەرگە بریندار بوون،  بەڵام دواتر بریندارەکان بەرز بوونەوە بۆ حەوت پێشمەرگە کە یەکێک لە پێشمەرگەکان کچ بووە.خەڵکی ناوچەکە چوون بە دەم پێشمەرگەکانەوە و بەپەلە گەیاندوونیان بە بنکەی تەندروستیی ناوچەکە.

 کۆمەڵە خۆی دەڵێ: ئەم مووشەکە لە جۆری مووشەکەکانی تر جیاوازتر بووە و لەگەڵ بوردوومانکردنی فێرگەکەیان، شەپۆلێکی بەهێزی هەبووە و ئەو پێشمەرگانەی کە لە مووشەکەکە نزیک بوون و پریشکی مووشەکەکە گرتوونی.

دەڵێن "قوڕگمان دەسووتێتەوە و ماوەی چەن کاتژمێری پێ چووە هەتا بتوانن چاوەکانیان بکەنەوە و بەردەوام ئەژنۆکانیان دەلەرزی. وەک خۆیان دەڵێن: ئەم مووشەکە جیاواز بووە و گومان دەکەن چەکی قەدەغەکراوی تیدا بەکار هاتبێت وەک فسفۆڕ و شتی لەو بابەتە. هەتا ئەمرۆش دوو لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

هەر لە هەمان شوێن سێ پێشمەرگەی تر لە بوردوومانی دیکە شەهید بوون و 92 جار بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری  تا درەنگانی شەویش فێرگەکە ئاگر و دوکەڵی لێ هەڵدەستا.

 لایەنی تری رۆژهەڵاتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەیان بەوە کردبووە کە ئێران بە چەکی فسفۆر هێرشی کردوەتە سەریان و 9 پێشمەرگەیان بە سەختی بریندار بوون.