بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کرماشان؛ پڕۆژەی میترۆ پەکیکەوتووە و کرێکاران هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

کرماشان؛ پڕۆژەی میترۆ پەکیکەوتووە و کرێکاران هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
posted onDecember 21, 2025
noبۆچوون

کرێکارانی پڕۆژەی میترۆی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆی داواکردنی مافەکانیشیانەوە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە فشار و هەڕەشەیان لەسەرە.
دامەزراوەی "حەرا"، کە بەڵێندەری بەشی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە، ماوەی ساڵێکە لە کارەکەی بەردەوامە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن خاوەنکار هەشت مانگە هیچ شایستەیەکی دارایی بۆ خەرج نەکردوون. ئەم بڕانی بودجەیە بووەتە هۆی پەککەوتنی مووچە و دەرماڵەی کرێکاران، کە ئێستا لە دۆخێکی بژێویی یەکجار سەختدا دەژین.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەرکاتێک کرێکاران یان نوێنەرانی کۆمپانیاکە هەوڵی یاسایییان دابێت بۆ وەرگرتنی مافەکانیان، لەلایەن فەرمانگەی ئیتلاعات و پۆلیسەوە ڕووبەڕووی "هەڕەشەی ڕاستەوخۆ" بوونەتەوە.
پڕۆژەی میترۆی کرماشان کە بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی ژێرخان لە کرماشان هەژمار دەکرێت، ساڵانێکە بەدەست کەمیی بودجە و خاوی لە جێبەجێکردندا دەناڵێنێت. ئەم قەیرانە داراییە نوێیە لە کاتێکدایە کە پڕۆژەکە پێشتر چەندین جار بەهۆی گرفتە تەکنیکی و ئابوورییەکانەوە کاتی تەواوبوونی دواخراوە.