بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆشداریی یەکیەتیی ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە هاوکاریی خێرای ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانس 

posted onSeptember 12, 2025
noبۆچوون

 

لە دانیشتی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە ڤییەن، ئەمریکا و یەکیەتیی ئەورووپا سەبارەت بە دۆخی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی جیددییان دا و  ڕایانگەیاند کە دەبێت بە زووترین کات ئەو ڕێژیمە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانس دەست پێ بکاتەوە.

نوێنەری یەکیەتیی ئورووپا لەو دانیشتنەدا بە ئاماژەدان بە دەسپێکی چالاککردنی "مێکانیزمی ماشە" لە شۆرای ئەمنییەتدا وتوویەتی: "ئێستا کاتێکی هەستیارە و تاران دەبێت هەنگاوی کردەیی و خێرا هەڵ بێنێتەوە هەتاکوو نیشانی بدات بە دوای ڕێگەچارەی دیپلۆماسییەوەیە.

هاوکات نوێنەری ئەمریکا لەو ئاژانسەدا هەوڵەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی بە "پێویست" زانی و هۆشداریی دا کە لە ئەگەری هاوکارینەکردن، شۆرای حوکام دەبێت "هەنگاوی سەختگیرانە" دژی ئەو ڕێژیمە بگرێتە بەر.