
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدحسێن محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیكەند"ی شاری بۆكان پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری كوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگهێشت کراوە و دەستبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانی ناوبراو دەستبەسەر بکەن، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەیدا گرت و بردیان.
سەیدحسێن محەممەدی پێشینەی دەستبەسەر كردن و سزادانی هەیە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کوردە کراوە، لەبەردەستدا نییە.