
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئەندێزێ” سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی “عەزیز خزری” تەمەن ٥٧ ساڵ و “زانیار خزری”، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستبەسەر کران.
تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەكانی ئەو باوک و کوڕە لەبەر دەستدا نییە.