بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستبەسەرکرانی ئالان محەممەدی کۆڵبەری گەنجی خەڵکی مەریوان، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

مەریوان
posted onMay 14, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئالان محەممەدی، تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئالان محەممەدی نێوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان سزای پێنج ساڵ بەندکران و پێبژاردنی شەش ملیار تمەن پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو کۆڵبەرە گەنجە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۴ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان بەسەختی بریندار کرا. 
ناوبراو بەهۆی زیان بەرکەوتنی سەختی گورچیلەکانی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گواسترایەوە و نەشتەرگەری بۆ کرا. پاش هەستانی لە نەخۆشخانە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی هەشت ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.